ڕۆژەڤی ٢٨-١٢-٢٠١٨

- بە دروشمی "نا بۆ کۆمەڵکوژیی ژنان... بەڵێ بۆ چارەسەری ڕیشەیی" کۆمەڵێک چالاکوانی ژنان کۆنفرانسێک دەبەستن لە شارۆچکەى کەلار-ى ناوەندى ئیدارەى گەرمیان، کاتژمێر ٩:٠٠ى بەیانى، بە ڤیدۆ.


- لە سەرانسەری کوردستان و ئەوروپا مانگرتن لە خواردن دژی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان بەردەوامە.

- حاجی قادر هەرچەندە تەمەنی نزیک دەبێتەوە لە سەدەیەک، بەڵام هێشتا دەستبەرداری کار و پیشەکەی نەبووە، تەندروستی باشە و ڕۆژانە لە یەکێک لە قەرەباڵغترین بازاڕەکانی سلێمانیدا کاسێت دەفرۆشێت، ئەو، نهێنی تەمەندرێژییەکەی بۆ گوێگرتنی بەردەوام لە گۆرانی دەگەڕێنێتەوە، ڕاپۆرتێکى ڤیدیۆیى ڕۆژنیوز لەسەر کارى حاجى قادر و چۆنێتى بەڕێکردنى ژیانى ڕۆژانەى.

- دەستێوەردانەکانی دەوڵەتی تورک لە کەرکوک پێدەنێتە قۆناغێکی دیکەوە، لە ئێستادا لە هەوڵی کردنەوەی کونسوڵخانەن لە شارەکە، چاودێرانی سیاسییش دەڵێن، ئەگەر ڕێ بەو کارەی تورکیا بدرێت، دەستێوەردانەکانی ئەو دەوڵەتە لە کاروباری ناوخۆی عێراق دەچێتە ئاستێکی مەترسیدارەوە، ڕایۆرتێکى ڤیدیۆیى ڕۆژنیوز لەوبارەیەوە.

- سێ گەڕی کۆبوونەوە و دانووستان لەنێوان سێ حزبە براوەکەی هەرێم لەمەڕ پێکهێانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم بەڕێوەچووە، بەڵام کێشەکان لەسەر پۆستەکان و ویستی حزبەکان لە شێوازی پێکهێنانی کابینەکەدا، ڕێگربووە لە پێکهاتی کابینەکە، بە دواداچونێکى ڕۆژنیوز لەوبارەیەوە.

- ساڵی ٢٠١٨ ساڵێکی پڕ لە ڕووداوی سیاسی بوو بۆ باشوری کوردستان، تیایدا هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدرا، کە لە هەردووکیاندا لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان پاشەکشەی گەورەیان کرد و هەندێک هێزی نوێش دەرکەوتن، ئەمانەو چەندین ڕووداوى دیکە، لە پانۆراماى سیاسى ٢٠١٨دا.

د.ع