ڕۆژەڤی ٢٨-٤-٢٠١٩

- بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی سەلامەتی شوێنی کار، ڕێکخراوی کرێکارانی بیناسازیی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیی ئەنجام دەدەن، ئەمڕۆ کاتژمێر ۰۹:۰۰ لە بەردەم کاسۆمۆڵ..بەڤیدیۆ


- کۆمەڵەی هیوای عێراقی بە هاوکاری ڕێکخراوی ئۆکسفامی نێودەوڵەتی، پێشەنگایەکی بازاڕی کاری دەستی خێری دەکاتەوە، کە کارە دەستییەکان سەرجەمیان بەرهەمی ژنانن، ئەمڕۆ کاتژمێر ٢:٣٠ خولەک لە باخچەی بەرامبەر قەڵا لە کەرکوک.. بەڤیدیۆ

- کەمپەینێک لە دژی وەزارەتی شارەوانی ڕادەگەیەنرێت، لەبەرامبەر بڕیاری ڕێگریی دروستکردنی خانوو لەسەر زەوی بەشێوەی دابەش دوو، یاداشت و ناڕەزایەتی دەگەیەنن بە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ کاتژمێر ١١ لە هەولێر.. بە ڤیدیۆ

- گروپی هیوای باوەنور نمایشێکی هونەریی بە ناونیشانی پەنجە ڕەنگینەکان یەکدەگرن، ڕێکدەخات، کە تێیدا چالاکییەکانی فۆتۆگرافیی، نمایشی کاری دەستیی ژنان، تابلۆ، پێشەنگای کتێب لەخۆ دەگرێت، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠ی بەیانی تا ٦ی ئێوارە..بەڤیدیۆ

- دیداری ڕۆژنامه‌نووسیی تایبه‌ت به‌ مامه‌ڵه‌ی میدیا له‌گه‌ڵ پرسه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونییه‌کان بەڕێوەدەچێت، کارێکی هاوبه‌شی پۆلیسی سلێمانی - توندوتیژی- ڕێکخراوی تاکۆ و هاریکاری یاسایی- میترۆ و سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نووسانە، ئەمڕۆ کاتژمێر ٩:٣٠ی به‌یانی له‌ تایتانیک لە سلێمانی..بەڤیدیۆ

- ئەنجومەنی باڵای فەتوای کوردستان بە ئامادەبوونی ڕێکخراوی داکۆکی لە مافەکانی ئاژەڵان، کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسیی ئەنجامدەدات لەسەر ڕاوکردنی نایاسایی و تێکدانی ژینگەی کوردستان، تێیدا فەتوایەک لەو بارەیەوە دەردەکرێت، ئەمڕۆ کاتژمێر ٤ی ئێوارە لە هەولێر..بەڤیدیۆ

- هەردوو سەیرانگای 'شەمێران و سەرتەک' کە نزیکن لە شارۆچکەی دەربەندیخانی سەربە پارێزگای سلێمانییەوە، لە چاوی کامێران ڕۆژنیوزەوە..وێنە

-لە شاری سلێمانی و لە ناوەندی ڕێکخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا، گروپیکی نوێ دەست بە مانگرت لە خورادن دەکەن..کاتژمێر ٠٦:٠٠ی ئێوارە..بەڤیدیۆ