ڕۆژەڤی ٢٨-٥-٢٠١٩

پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوە ئەنجامدەدات و هەڵبژاردن بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدات، کاتژمێر ١١:٠٠.. بە ڤیدیۆ


لەدەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە، لەشاری هەولێر، دەستەی ژینگەی هەرێم و وەزیری ژینگەی عێراق ۆرک شۆپێک، ئەنجام دەدەن و دواتر کۆنفراسی ڕۆژنامەنووسی لەسەر ژینگەی هەرێم ئەنجامدەدەن، کاتژمێر ١٠:٠٠..بەڤیدیۆ

-دەرون محەمەد ناسراو بە جیڤارا باران، كە لە ١٤-٩-٢٠١٨ لە ئاڤاشین لە بۆردوومانی دەوڵەتی توركدا شەهیدبووبوو، ئەمڕۆ لە شارەزوور بەخاك دەسپێردرێت.

لەبەردەم ئۆفیسی سەرەکیی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، لەشاری سلێمانی، گردبوونەوەیەک دژ بە دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید و خۆبەخشانی نەوەی نوێ ئەنجامدەدرێت، کاتژمێر ٣:٣٠ خولەکی ئێوارە..بەڤیدیۆ
بە ئامانجی ئاڵوگۆڕی زانیاریی زیاتر و كاراكردنی یاسایی مافی دەسكەوتنی زانیاریی، لەسەرجەم دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێم، سەنتەری میترۆ دیدارێكی نێوان سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی و پەیامنێری كەناڵەكانی ڕاگەیاندن ڕێكدەخات، لەئۆفیسی سەرەکی سەنتەری میترۆ لەشاری سلێمانی، كاتژمێر١١:٠٠ پێشنیوەڕۆ.. بەڤیدیۆ

چاودێرانی سیاسیی بەگرنگی دەزانن، بۆ خستنەوە سەرپێی پرۆسەی ئاشتیی لە تورکیا و باکوری کوردستان، دەرفەتی زیاتر لە سەردانییکردن و گەیاندنی پەیامەکانی ئۆجالان بە دەرەوە بڕەخسێندرێت، ئاماژەش بە ڕۆڵ و کاریگەریی مانگرتنەکان دەکەن و دەڵێن: مانگرتنان توانی گەلی کورد لە دەوری خۆی کۆبکاتەوە و بگاتە ئامانج.. بە ڤیدیۆ

١٤ ڕۆژە شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە زینداندایە و بەرپرسانی نەوەی نوێ-ش بێ ئاگایی خۆیان لە بارودۆخی سەۆکی جوڵانەوەکەیان دەردەبڕن، بڕیاریشە ئەمڕۆ جوڵانەوەکە گردبوونەوەیەک بکەن دژ بە دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید و ژمارەیەک لە خۆبەخشەکانیان.. بە ڤیدیۆ

تەحسین تەها لە سەدەی ڕابردوودا بە دەنگ و هونەرەکەی توانی خزمەتێکی زۆر بە گەلەکەی بکات و مۆرکی نەتەوەکەی بپارێزێت، ئەگەرچی ٢٤ ساڵ بە سەر کۆچی دوایی ئەو هونەرمەندە تێپەڕ دەبێت، بەڵام میوزیک ژەنەکان و هونەرمەندانی باشور بە دەنگێکی زیندووی ڕەسەن ناوی دەبەن و باس لەوە دەکەن، کە دەنگی تەحسین تەها نمونەیەکی بەرجەستەی نەتەوەکەی بووە.

چاپخانەکەی پیرەمێرد شاعیر، کە تەمەنی ٨٢ ساڵە و ٥٦ ساڵە لە چاپکردن وەستاوە و کارناکات، چاکدەکرێتەوە و بەشێک لە بەرهەمەکانی پیرەمێردی بە شیوازە کۆنەکەی پێ چاپ دەکرێتەوە..بەڤیدیۆ

مامۆستایانی ئاینی و ڕۆشنبیرانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە، یەکێتی بنەتەوەیی بە گرنگ دەزانن و داوا دەکەن، کە حزبەکان هەڵوێستی حزبی بەلاوبنێن و هەنگاو بۆ یەکڕیزی بنێن.. بە ڤیدیۆ

بڕیاری دانانی پێنج هەزار كامێرای چاودێری بە بودجەی زیاتر لە سێ ملیار دینار، لە شەقام و گەڕەكەکانی نێو شاری هەولێر، کاردانەوەی توێژەجیاوازەکانی ئەو شارەی لێدەکەوێتەوە، پێیانوایە لەئێستادا کاری گرنگتر لە دانانی کامێرا هەیە حكومەت گرنگی پێبدات و چارەسەریان بكات، بۆ نمونە ئەو پارەیە لە پرۆژەی وەك ڕێگاو بان خەرج بكارایە… بەڤیدیۆ