ڕۆژەڤی ٢٨/٩/٢٠١٨

*ئەمڕۆ پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت، کە تیایدا ١٧٠ هه‌زار و ٤٦٩ كه‌س مافی‌ ده‌نگدانیان هه‌یه، کاتژمێر ٨:٠٠، بە ڤیدیۆ


*بە دروشمی "ئازادیی ئۆجالان کلیلی چارەسەریی کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە"، لە شارۆچکەی کەلار سیمینارێک بۆ نەجیبە عومەر ڕێکدەخرێت، کاتژمێر ٠٤:٠٠ لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری گەرمیان.. بە ڤیدیۆ

*لە مەراسیمێکدا گەلەری كەركوک دەکرێتەوە، کاتژمێر ١٠:٠٠ لە باڵەخانەی جومعه نەجاڕ.. بە ڤیدیۆ

*لقی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسیی هەرێمی کوردستان، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیی لەسەر چۆنییەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن دەبەستێت، کاتژمێر ١٠:٠٠ لە خوێندنگەی ئانالیندی کچان.. بە ڤیدیۆ

*بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدانی هەڵەبجە،مۆنۆمێنتی شەهیدانی بینا سوتاوەکەی سیروان دەکرێتەوە، کاتژمێر ٠٤:٠٠ لە شارەدێی سیروان... بە ڤیدیۆ

*چەندڕۆژێکە پێ نراوەتە پایزەوە، کە تێیدا جگە لە گۆڕینی کەشوهەوا، وەرزی چەند بەرووبومێکە.. بە ڤیدیۆ

*ڕۆژانە لە خوارنگەکانی هەرێمی کوردستان-دا هەزاران تۆن خواردن فڕێدەدرێت، لەکاتێدا سەدان هەزار کەس پێویستییان بەو خواردنەیە.. بە ڤیدیۆ