ڕۆژەڤی ٢٩/١٠/٢٠١٨

*دیداری هونەریی و ئاشتیی لە شارۆچکەی کفری ئیدارەی گەرمیان لە ڕۆژی دووەمیدا بەردەوام دەبێت، تێیدا فیلم و شانۆ پێشکەشدەکرێت و پێشەنگای شێوەکاریی دەکرێتەوە.


*بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی دادوەریی بڕیار لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بدات.

*لە شاری هەولێر، هەڵمەتێکی شۆردنی تانکی خوێندنگاکان دەستپێدەکات، کە لەلایەن چەند ڕێکخراوێکەوە ئەنجام دەدرێت و بۆ ماوەی یەک مانگ بەردەوام دەبێت، یەکەم خوێندنگاش کە هەڵمەتەکەی لێوەدەستپێدەکات خوێندنگای زانکۆی بنەڕەتیی دەبێت، کاتژمێر ١١:٠٠ی سەرلەبەیانی.. بە ڤیدیۆ

*لە هۆڵی بەڕێوبەرایەتی شوێنەواری هەولێر، زانکۆی سۆربۆنی فەڕەنسی و کۆلێژی ئیکواڵ پارکتیک و بەڕێوبەرایەتی شوێنەواری هەولێر، کۆنگرەکی ڕۆژنامەنووسی سەبارەت بە کۆتایبی هاتنی کاری هەڵکۆڵین لە شوێنەواری گردی سەعداوا و قەسری شەمامک.. کاتژمێر ١١:٠٠. بە وێنە.

*لە بەشی تەکنیکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، مەراسیمی ناساندنی کتێب بەڕێوەدەچێت بەناوی ' هونەری هەواڵ نوسین' کە لەلایەن مامۆستا بەهرۆز عەلی، نوسراوە.. کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەکی سەرلەبەیانی.

*گردبوونەوەی کۆلێژی پەرستاریی لەبەردەم نووسینگەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت، کاتژمێر ١٠:٠٠ لە شاری سلیمانی.. بە ڤیدیۆ

* کاریگەرییەکانی تەکنەلۆژیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر کۆمەڵگا بەشێوەیەک زیادیکردووە، کۆمەڵناسان بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی دروستبوونی کێشە کۆمەڵایەتییەکانی دادەنێن، شارەزایانی بواری تەکنەلۆژیاش نەبوونی فلتەر لە بەکارهێنانی تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا بەگوێرەی تەمەنی بەکارهێنەران وەک مەترسیی دەبینن، ڕۆژنیوز ڕاپۆرتێکی ڤیدیۆیی لەو بارەیەوە ئامادەکردووە.

*ناکۆکییەکان لەسەر پرسی دیارییكردنی پارێزگارێك بۆ كەركوك بەردەوامە، ڕاكان جبوری پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت، بە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبژێردراوە، بەڵام تائێستا سوێندی یاسایی نەخواردووە، ئەگەر ببێتە پەرلەمانتار بەپێی یاسا، قائیمقامی ناوەندی كەركوك (كە سەر بە پارتییە) جێگەی دەگرێتەوە و دەبێتە پارێزگار، سەرنج ڕاکێشە وائیمقامی کەرکوک، کە لەدوای ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە کەرکوکی بەجێهیشتبوو، گەڕاوەتەوە کەرکوک، ڕۆژنیوز لەم بارەیەوە ڕاپۆرتێکی ئامادە کردووە.

* بە دەستپێکردنی گەمارۆ ئابوورییەکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران ڕێژەی هەڵئاوسانی ئابووریی بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و کاریگەریی نەرێنی کردووەتە سەر ژیانی هاووڵاتیانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕاپۆرتێک لەبارەی وردەکارییەکانی هەڵئاوسانی ئابوری لەئێران، لە ڕۆژنیوز بڵاودەبێتەوە.

* بەشێك لەو كچانەی لە هەرێمی كوردستان خۆیان دەكوژن، خوێندكارن، لەگەڵ ئەوەی لە خوێندنگاكاندا توێژەری كۆمەڵایەتی هەن، بەڵام هەست بە ڕۆڵیان ناكرێت لەو بارەیەوە، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەش گلەیی لە زانكۆكان هەیە بەوەی وەها توێژەرێك  ئامادەناکەن، کە بتوانن جێدەستیان دیاربێت، بەدواداچونێکی مەیدانی ڕۆژنیوز لەوبارەیەوە بە ڤیدیۆ