ڕۆژەڤی ٢٩-١٢-٢٠١٨

- لە گەرمیان تەڤگەری ئازادیی کۆنفرانسی خۆی دەبەستێت..بەڤیدیۆ


- بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە گوشارەکان و پێدانی مۆڵەت لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بە تەڤگەری  ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان، ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کەمپینێک له‌لایه‌ن چەندین کەسایەتی چالاکوان و ڕۆشنبیرانەوە ڕادەگەیەندرێت، لە شاری سلێمانی لە ناوەندی غەزەلنوس، کاتژمێر ۲:۳۰ی دوانیوەڕۆ.. بەڤیدیۆ

- لە سەرانسەری کوردستان و ئەوروپا مانگرتن لە خواردن دژی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان بەردەوامە.

- مه‌سیحییه‌کان ساڵی ٢٠١٨ به‌ ساڵێکی خراپ ده‌زانن، هیوا خوازیشن ساڵی ٢٠١٩ ساڵێکی جیاواز بێت و پڕبێت له‌ ئارامی و ئاشتی و پێکه‌وه‌ ژیان.. بەڤیدیۆ

- بەهۆی ئەوەی نەوت بە کەمیی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەکرێت، خواست لەسەر سۆپای دار لە سنوری هەورامان زیاتر بووە، ئەوەش بەهۆی بڕینەوەی دارەوە، چالاکوانانی ژینگەش دەڵێن، ئەوە مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر ژینگە.. بە ڤیدیۆ

- سەرەڕای ئاڵۆزیی سیاسیی، ئابوری و کۆمەڵایەتیەکانی باشوری کوردستان لە ساڵی ٢٠١٨دا، هێرشە داگیرکاریەکانیش بەردەوام بوون و هێرشی فراوانی داگیرکاریی کرا بە تایبەتی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە، بەڵام لە بەرامبەریشدا گەلی باشوری کوردستان و هێزەکانی گەریلا قارەمانانە ڕووبەڕووی داگیرکاریی وەستانەوە و نەیانهێشت داگیرکاریی سەربگرێت.