ڕۆژەڤی ٢٩-٤-٢٠١٩

-گرووپی «باڵانسی جێندەری کابینەی نۆ » کە پێک ھاتووە لەژمارەیەک چالاکوانی بواری مافەکانی ژنان و پێکھاتە حزبیەکان و کەسایەتی سیاسی و ئەکادیمی لە کوردستان لە ھۆڵی ھۆتێل چوارچرا، لە شاری هەولێر ڕاگەیەندراوێک دەخوێننەوە کە گوزارشت لە ھەڵوێست و داواکاریەکانیان دەکات بۆ ڕەچاوکردنی بەشداریی پێکردنی ڕێژەیەکی بەرچاو لە ژنان لەناو کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێم، کاتژمێر ١١:٣٠.. بە ڤیدیۆ


- لە هۆڵی فسوڵ ئەربەعە (چواروەرزە)، لە شاری کەرکوک، کۆنگرەیەکی عەشایەریی بۆ هۆز و عەشرەتەکانی کەرکوک بەسەرپەرشتی وەزارەتی ناوخۆ - بەرێوبەرایەتی کاروباری عەشایەریی ڕێکدەخرێت، کاتژمێر ١٠:٠٠.. بە ڤیدیۆ

- گەورەترین ڤیستیڤاڵی تەکنەلۆجی لە زانکۆی سلێمانی ئەنجامدەدرێت، لە کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی لە ناو بینای کۆلێجی ئەندازیاریی، ڤیستیڤاڵەکە بە هاوبەشی کۆلێجی ئەندازیاری و ڕێکخراوی پەرەپێدانی بیری نوێ ڕێکخراوە، فێستیڤاڵەکە بە سپۆنسەری میدیایی دەزگای میدیایی کوردساتە، بۆیە پەخشی ڕاستەوخۆ تەنها بۆ ئەو کەناڵە ڕێپێدراوە، کاتژمێر ۱٠:٠٠ بەیانی بۆ  ٤:٠٠ ئێوارە.. بە ڤیدیۆ

- کۆڕێکی شیعری بۆ شاعیر تەلعەت تاهیر سازدەکرێت لە هۆڵی کۆمار لەزانکۆی سلێمانی، کاتژمێر ١١:٠٠.. بە ڤیدیۆ

- پێکهاتە جیاوازەکانی شارۆچکەی دەربەندیخان، بەگرنگییەوە باس لە ڕۆڵی ئۆجالان بۆ بەرقەرابوونی ئاشتیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن، پێشیانوایە، دەوڵەتی تورک ناتوانێت لەو گۆشەگیرییەی ئۆجالان بەردەوامبێت، مانگرتنیش بە یەکێک لە فشاری سەر دیکتاتۆرەکان دەزانن..بە ڤیدیۆ

- تێکەڵبوونی خاشاک و پاشماوەی شاری سلێمانی و کارگەکان بە چەمی تانجەرۆ، ئاوەکەی لە سەرچاوەی ژیانەوە گۆڕیووە بۆ سەرچاوەی مەرگ. بەوتەی پسپۆڕان و شارەزایانی بواری ژینگەش ئەگەر چارەسەری پیسبوونەکە نەکرێت کارەساتێکی گەورە دەخوڵقێنێت، ڕۆژنیوز لەم بەدوداچوونەدا زانیاری مەترسیدار لەسەر پیسبوونی ژینگەی تانجەرۆ بڵاودەکاتەوە..بە ڤیدیۆ

- لە سلێمانی دوکاندارێک کە کاری کۆکردنەوە و فرۆشتنی پول و پارەی سەردەمە جیاوازەکان و ئەو بابەتە دەکات کە لەسەر شێوازە کەلەپوورییەکانی کورد دروستکراون، سمبولی بەشێك لە ئایینە جیاوازەکانیشی کۆکردوەتەوە و وەک خۆی دەڵێت: بەهۆی خۆشەویستی بۆ کەلەپوور هەموو بابەتەکانی ناو دوکانەکەی بۆ فرۆشتن نییە. . بە ڤیدیۆ