ڕۆژەڤی ٢٩/٥/٢٠١٩

-ئەمڕۆ لە سلێمانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە.


-ئەمڕۆ کاتژمێر ١١:٠٠، لە سنوری مەرزی حاجی ئۆمەران لەسە ر بڕیار و ڕاسپاردەی حکومەتی عێڕاق و ئێران قۆناغێکی دیکە له پڕۆسەی ئاڵو گۆڕی سزادراوان و زیندانیانی هەردوولا ئەنجام دەدرێ، لە زیندانەنەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران دان دەزگاکانی راگەیاندن دەتوان ڕۆماڵی بکەن.. بە ڤیدیۆ

-لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە هەولێر هەر لیترێک بەنزینی نۆرماڵ نزیکەی ٣٠ دینار زیادیکردووە، شوفێرانی شارەکەش نیگەرانن لەبەرزی نرخی بەنزین و خراپی كوالێتەكەی، داوادەكەن نرخەكەی هاوتای پارێزگاكانی تری عێراقی لێبكرێت، بابەتێکی ڕۆژنیوز لەم بارەیەوە.. بە ڤیدیۆ

-ئەو هاوڵاتیانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە دانیشتووی باشوری کوردستانن، سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئەمریکا و ئێران لەیەکتر و ڕوودان و ڕوونەدانی جەنگ لە نێوان ئەو دوو وڵاتە قسەیان بۆ ڕۆژنیوز کرد و تیشکیان خستە سەر ڕۆڵی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە داهاتوودا.. بە ڤیدیۆ

-پیرەمێرد یەکێکە لە شاعیر و کەسایەتییە هەڵکەوت و ناودارەکانی کورد، ناوی تەواوی تۆفیق کوڕی مەحمود ئاغای کوڕی هەمزە ئاغای مەسرەفە، لە ساڵی ١٨٦٧ لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، لە دوای تەواوکردنی قۆناغەکانی خوێندن دەستی کردووە بە کاری ڕۆژنامەنووسی و لە سەدەی ڕابردوودا خزمەتێکی گەورەی بە ڕەوتی ئەدەبی و ڕۆژنامەوانی کوردی کردووە، بە تایبەت بەو ئامێری چاپەی بر لە ٨٢ ساڵ هێنایە سلێمانی.. بابەتێکی تایبەتی ڕۆژنیوز- بە ڤیدیۆ

-عەبدوڵای مەلا نووری، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و چاودێری سیاسیی، لەبارەی ئەو ڕێگرییانەی کە دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی دەکاتەوە و بەرتەسککردنەوەی دەرفەتی کار بۆ حزبەکانی دەرەوەی دەسەڵات، بۆ ڕۆژنیوز دووا.. بە ڤیدیۆ

-ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە تۆمەتی تەرخانکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ دانەوەی قەرز لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە، لە داواکاری گشتیی عێراق سکاڵای لەسەر حکومەتی هەرێم تۆمارکردووە، ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت: حکومەتی هەرێم دەڵێت قەرزی کۆمپانیایەکمان داوەتەوە، کە لە ڕاستیدا ئەو کۆمپانیایە وەبەرهێنانی لە نەوتی هەرێمدا نەکردووە... بە ڤیدیۆ