ڕۆژەڤی ٢-١٢-٢٠١٨

- لە ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی ئایدز بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە ڕێگەی کاروباری پاراستنی تەندروستی چەندین چالاکی وەک (پشکنین لە شوێنەگشتیەکان و سیمنار بۆ خوێندکاران)  ئەنجام دەدرێت بۆ هۆشیاریکردنەوەی زیاتری هاوڵاتیان لە م نەخۆشیە، کاتژمێر ١٠ لە بەردەم چایخانەی مەچکۆ.. بە ڤیدیۆ


-لەکۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی سمینارێک سەبارەت بە ٢٥ی تشرینی دووەم (نۆڤەمبەر)، بەڕێوەدەچێت...بەڤیدیۆ

- پانێلێکی هاوبەشی زانکۆی سلێمانی و زانکۆی لیڤەرپوڵ لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان لە ناو زانکۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت لەسەر پاراستنی کەلتور و شوێنەوار لە ناوچەی ململانێ و شەڕ، ئێزدی بە نمونە، ئەمڕۆ کاتژمێر ١١:٣٠..بەڤیدیۆ

- یەکێتی ژنان و کۆنگرەی ستار و ژیانی نوێ سیمینارێک سازدەکەن، ئەمڕۆ لە هۆڵی تەوار کاتژمێر ١٠ی بەیانی..بەڤیدیۆ

- ئەندامێکی نوێنەرایەتیی هەدەپە لە هەرێمى کوردستان، کە ئامادەنەبوو بەشێوەی خولی مانبگرێت، ماوەی ١٣ ڕۆژە بەردەوامە لە مانگرتنەکەی، بانگی هاوڵاتیانی باشوری کرودستان دەکات پشتگیرییان بکەن.

- هونه‌رمه‌ندانی بواری شانۆ و دراما داوا ده‌که‌ن هونه‌رمه‌ندانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان، له‌پێناو یه‌کگرتن و بوون به‌ خاوه‌نی یه‌ک ناسنامه‌ی نەتەوەیی، کار بۆ یه‌کێتی نەتەوەیی بکه‌ن و دەڵێن "هونه‌ر ده‌توانێت له‌پێناو ئاشته‌وایی و یه‌کڕیزیی ڕۆڵی گه‌وره‌ ببینێت".