ڕۆژەڤی ٢-١-٢٠١٨

- لە سەرانسەری کوردستان و ئەوروپا مانگرتن لە خواردن دژی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان بەردەوامە  ولە هەولێر و سلێمانی و مەخمور گروپی نوێ مان لە خواردن دەگرن.


- ئەمڕۆ کاتژمێر ۱۱ی پێش نیوەڕۆ لە هەولێر، ئەندازیار مەسعود کاڕەش بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی لەبارەی پرۆژەکانی ساڵی ۲۰۱٨ لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆ ڕێکدەخات.

- سەنتەری ئاڵا و ڕێکخراوی هەنگاوی نوێ کەمپەینی دەنگی سێوان ڕادەگەیەنن، ئەمڕۆ لە هەولێر کاتژمێر ٣ی ئێوارە.

- لە هۆڵی ڕۆشنبیری چەمچەماڵ ئاماری ساڵی ۲۰۱۸ ڕادەگەیەنرێت بە ئامادەبونی قائیمقام و بەڕێوەبەری پۆلیس و هاتوچۆ و ئاسایش و شارەوانی و کارەبا و ئاوەدانکردنەوە و توندوتیژی و تەندروستی و پۆلیسی دارستان، ئەمڕۆ کاتژمێر ۱۰:۳۰.

- هاوڵاتیانی شاری سلێمانی، یەکنەگرتنی کورد بە هۆکاری بەردەوامیی هێرش و دەستێوەردانەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشوری کوردستان دادەنێن، هاوڵاتییەکیش دەڵێت: عێراق و هەرێم ئیرادەی ئەوەیان نییە کە دژی دەستێوەردانەکانی دەوڵەتی تورکیا بووەستنەوە.

- گەنجانی شاری کەرکوک پشتیوانیی ئەو چالاکانە دەکەن، کە بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان مانیان لە خواردن گرتووە و ئامادەی خۆشییان بۆ ئەنجامدانی چالاکیی بۆ هەمان مەبەست نیشان دەدەن.

- هونەرمەندانی شاری سلێمانی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان سەرکۆنە دەکەن و ڕەخنە لە بێ هەڵوێستی لایەنە سیاسییەکان دەگرن، ئەوان دەڵێن: ئۆجالان لەگەڵ ئازاری گەلەکەیدایە، دەبێت هەمووان پشتیوانی ئەو سەرکردەیە بن دژی گۆشەگرییەکان بووەستنەوە.

- فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان چاوەڕوانى ئەوەن، کە لە یەکەم مانگى ساڵى ٢٠١٩ دا پاشەکەوتى مووچە هەڵبگیرێت، ئەوان دەڵێن، کە ئەگەر پاشەکەوت هەڵنەگیرێت ئەوا دەست بە دەربڕینى ناڕەزایەتى دەکەنەوە، پەرلەمانتارێکیش دەڵێت، حکومەت تواناى ئەوەى هەیە پاشەکەوت هەڵبگرێت، لە بەرامبەریشدا حکومەت هیچ بەڵێنێک نادات.