ڕۆژەڤی ٢-٥-٢٠١٩

-بەبۆنەی ساڵیادی تاوانی ئەنفالەوە، ڕێکخراوی ناسنامە و بەڕێوبەرایەتی ژینگەی گەرمیان، ١٨٢ نەمام لە سەر ڕێگای گەراجی ڕزگاری لە شارۆچکەی کەلار دەچێنن، کاتژمێر ١٠:٠٠..بەڤیدیۆ


- زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەڵەبجە، بەهاوبەشی لەگەڵ تۆڕی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە، پێشەنگایەکی گوڵی چوار وەرزی و نەمامی بەردار دەکاتەوە لە باخی گشتی هەڵەبجە، کە ٤٠-٨٠٪ی نرخەکان داشکێندراون تێیدا، کاتژمێر ٩ بۆ ٦:٣٠ ئێوارە..بەڤیدیۆ

- لە پارکی ئازادیی لە شاری سلێمانی، ڕێکخراوی  گەشەی لادێ ARD فیستیڤاڵێکی گەورە ئەنجامدەدات کە چەندین نمایش و بەرهەمی جیاوازی تێدایە، کاتژمێر ٩:٠٠.. بەڤیدیۆ

- یەکێتی ژوورە بازرگانییەکان لە شاری هەولێر خەڵاتی ڕۆژنامەنووسان دەکات و ڕۆژنیوزیش یەکێکە لەو دەزگایانە، کاتژمێر ١١:٣٠..بەڤیدیۆ

- دوای ١٤ ساڵ لە ئەنجام نەدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك، ئێستا كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردن دەكات لەو پارێزگایە، شارەزایەكی هەڵبژاردنەكانیش دەڵێت: هەڵبژاردنی ئەنجوومەنەکە دەتوانێت دۆخی كەركوك ئاسایی بكاتەوە و چارەسەرێك بۆ ئەو پەراوێزخستنەی كورد بکات..بەڤیدیۆ

- جێگری سەرۆك ئەركانی هێزەكانی پێشمەرگە، باس لە هۆکارەکانی بنبڕنەکردنی چەتەکانی داعش لە سنورەکانی هەرێم و مەترسییەکانی دەکات و دوایین هەوڵەکانیش بۆ گەڕانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بۆ ناوچە دابڕێنراوەکان لە ڕێگەی ڕۆژنیوزەوە ئاشکرا دەکات..بەڤیدیۆ

- نووری کاکەخان، ئەکتەری دیاری باشوری کوردستان، پشتگیریی خۆی بۆ مانگرتنەکان دژ بە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە دەردەبڕێت و پێیوایە، کە ئەو مانگرتنانە لە پێناو ئاشتیی دایە، دەشڵێت: بەڕێز ئۆجالان دژی شەڕە و هەمیشە داوای ئاشتی و پێکەوەژیان دەکات.