ڕۆژەڤی ٣٠-٤-٢٠١٩

- مەراسیمی دانان و پەردەلادان لەسەر پەیکەری هونەرمەند حەسەن زیرەک، بەڕێوەدەچێت، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠ی بەیانی لە هەڵەبجە.. بەڤیدیۆ


- بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆی کەرکوک فیستیڤاڵێک سازدەکات لەسەر وێنەی ڕۆژنامەوانی لە ڕێگەی مۆبایلەوە، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٣٠ی بەیانی..بەڤیدیۆ

- ئەمڕۆ کاتژمێر ٩ی بەیانی گردبوونەوەی کرێکاران لەبەردەم پارکی شانەدەر لە هەولێر بەڕێوەدەچێت..بەڤیدیۆ

- لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕەوشی کرێکاران و ئامارەکان دەخرێتەڕوو، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠ی بەیانی لە هەولێر..بەڤیدیۆ

- حزبی شیوعی بە بۆنەی ١ی ئایار، لە شارەدێی ڕزگاری، گوڵ و  شیرینی دەبەخشێتە کرێکاران، ئەمڕۆ کاتژمێر ٨:٣٠ی بەیانی..بەڤیدیۆ

- ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠ی بەیانی خۆبەخشانی تەندروستی لە سلێمانی گردبوونەوە دەکەن..بەڤیدیۆ

- ئەمڕۆ گروپێکی نوێ لە ڕێکخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا دەست بە مانگرتن دەکەن.

- هونەرمەندانی شاری کەرکوک، باس لەوە دەکەن، هونەری بێگانە بەشێوەیەکی بەر فراوان خزاوەتە ناو هەرێمی کوردستانەوە ئەمەش زیان بە هونەر و کلتوری نەتەوەی کورد دەگەێنێت، میوزیسانێکیش، دەڵێت: دوژمنان کاتێک دەتوانن نەتەوەیەک داگیربکەن کە کلتوریان لە ناو بەرن..بەڤیدیۆ

- بەپێی ئامارەکانی دەزگاکانی سەر بەحکومەتی هەرێم، ڕێژەی بێکاریی لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە %١٥، قەیرانی دارایی و دۆخی چوار ساڵی ڕابردووی هەرێمی کوردستان، بە هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی ئەو ڕێژەیە دادەنرێت، بەڵام دەوترێت ڕێژەکە زۆر لەوە زیاترە..ڕاپۆرتی تایبەت

- هەرێم مەحموود-ی مانگرتوو لە گەرمیان، بڕیاری مانگرتن تا مردنی ١٥ چالاکوانی زیندانەکانی تورکیا، بە قۆناغێکی دیکەی خەبات و تێکۆشان ناودەبات و دەشڵیت: ئێمەش لە گەرمیانەوە درێژە بە مانگرتن دەدەین تا شاکاندنی گۆشەگیری، هەڵوێست و خەباتی گەرمیان و ئامەد یەکدەخەین...بەڤیدیۆ