ڕۆژەڤی ٣١-١٢-٢٠١٨

- کاتژمێر ١١ نوێنەرایەتی هەدەپە لە شاری هەولێر وەک ٢١هەمین گروپ دەست بە مانگرتن دەکەن.


-لە سلێمانی و مەخمور، چالاکانی مانگرتن لە خواردن بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان، گروپی نوێ دەست بە مانگرتن لە خواردن دەکەن.

- لە سەرانسەری کوردستان و ئەوروپا مانگرتن لە خواردن دژی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان بەردەوامە.

- ساڵی ٢٠١٨ ساڵێکی جیاواز بوو بۆ عێراق بە بەراورد بە ساڵەکانی ڕابردوو، بەو پێیەی ئەو ساڵە هیچ ڕووداوێکی گەورەی سەربازیی دژی داعشی بەخۆیەوە نەبینی، بەڵکو ڕووداو و ململانێکان زیاتر بەرەو مەیدانی سیاسەت چوون، لەگەڵ ئەوەشدا ناوبەناو هێرشی پاشماوەکانی چەتەکانی داعش لێرە و لەوێ و ڕووداوی تەقینەوە هەر هەبوون..پانۆراما

- ژنانی گەرمیان ئاماژە بە تێکۆشانی ئۆجالان دەکەن بۆ ئازادیی مرۆڤایەتیی و بۆ کۆتاییهێنان بە ڕەگەزگەرایی و دەسەڵاتداریی پیاو ، داوا دەکەن تێزەکانی ئۆجالان بە بنەما بگیردرێت..بە ڤیدیۆ

- لە هەرێمی کوردستان لە کۆی شەش بەڕێوبەرایەتیی بەرنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان، تەنیا یەک بەڕێوبەرایەتیی لەلایەن ژنەوە بەڕێوەدەبرا، ئەویش بەڕێوبەرایەتیی گەرمیان بوون، بەڵام بە فەرمانێکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکار دوورخرایەوە.. بەوێنە

- هاوسەرۆکی شارەوانی بناری قەندیل ئاماژە بەوە دەکات، کە سەرەڕای ئەوەی بانگەوازییەکەیان بۆ هاوکاری لێقەوماوانی بناری قەندیل و ناوچە زیانلێکەوتووەکان دوو مانگی تێپەڕاند، بەڵام هێشتا ناوچەکە پێویستی بە هاوکارییە.