ڕۆژەڤی ٣١/٦/٢٠١٩

-نەبەز خالد، سەرنووسەری گۆڤاری بەرەنگاریی پێیوایە، کە دەوڵەتی تورکیا نە خۆی ئاشتیی دەوێت و نە دەیەوێت پەکەکەش ئاشتیی بکات، بە گرنگیشی دەزانێت،  بۆ بەرەنگاربوونەوەی ستەمکاریی، "لە چوارچێوەی پلاتفۆرمێک کۆببینەوە".


-پێشمەرگە دێرینەکان، دەربارەی بۆردوومان و هێرشەکانی سەر خاکی باشوری کوردستان، وێڕای ئێدانەکردنی داوا لە حکومەتی عێراق و هەرێم دەکەن، کە چیتر بێدەنگ نەبن و هەڵوێستیان هەبێت، دەشڵێن: کورد بەو هێرشانە لەناوناچێت.

-ماوەیەکە دەوڵەتی تورکیا بە چڕی دەستی بە بۆردوومانی بناری قەندیل و برادۆست کردووە، ژنانی بناری قەندیل داوا دەکەن حکومەتی عێراق فشار بۆ ڕاوەستانی بۆردوومانەکان بکات، هەروەها باس لە مەترسییەکانی بۆردوومان بۆ سەر ژیانیان دەکەن و دەڵێن: بەردەوام دەوروبەرمان بۆردوومان دەکرێت.

-هێشتا بەشێک لە جوتیارانی هەرێم پارەی بەرهەمی سێ ساڵیان وەرنەگرتووە، لە ئێستاشدا لە پارێزگای هەولێر وەرزی دروێنەی گەنم و جۆ دەستیپێكردووە، جوتیارانیش نیگەرانن لەکەمی ئەو بڕە گەنمەی لە سایلۆکان لێیان وەردەگیرێت، وەك خۆشیان دەڵێن متمانەیان بە حكومەت نەماوە، وەزارەتی بازرگانیش دەڵێت: داوایان لە بەغدا كردووە بڕی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم زیادبكەن.