ڕۆژەڤی ٣-١٢-٢٠١٩

-گردبوونەوەیەک لەبەردەم نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە شارۆچکەی کەلار بەمەبەستی هەڵوێست وەرگرتن لەبەرامبەر خراپی ڕەوشی نەخۆشخانەکانی ئەو شارۆچکەیە بەڕێوەدەچێت، کاتژمێر، ١٠:٠٠ی سەرلەبەیانی.


-کۆمپانیای گارێکس سمینارێک لەژێر ناونیشانی"هەموومان لەبەرامبەر ژینگەدا بەرپرسیارین" لە شاری هەڵەبجە بەڕیوەدەبات، شوێن، هۆڵی مستەفا زەڵمی، کاتژمێر ١١:٠٠ی پێشنیوەڕۆ.

-ئەمڕۆ سێیەمین دانیشتنی دادگای دۆسیەی هاوسەری سێوان قادر بەڕێوەدەچێت، کاتژمێر، ١٠:٠٠ی سەرلەبەیانی.. بە ڤیدیۆ

-شاندی کەنەکە لەگەڵ محەمەدی حاجی مەحمود لە بارەگای حسک، لەشاری سلێمانی کۆدەبنەوە، کاتژمێر، ٠٩:٣٠ی سەرلەبەیانی.

-وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، لەژێر دروشمی" یەکسانی جێندەری ئەرکی هەمووان" یەکەمین کۆنفرانسی یەکسانی جێندەری سازدەکات، شوێن، هەولێر-هۆڵی پێشەوا، کاتژمێر، ١٠:٣٠.

ئەمڕۆ بەبۆنەی هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی چالاکی دژی توندوتیژییەکانی سەر ژنان و ڕۆژی جیهانی کەمئەندامان، کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی بە هاوبەشی سەنتەری جێندەر و بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندتیژیی دژی ژنان، هەڵدەستن بە ئەنجامدانی چالاکییەکی فراوان، لە زانکۆی سلێمانی – هۆڵی ڕاپەڕین، کاتژمێر ١١:٠٠ بۆ ٠١:٠٠.

ئەمڕۆ کاتژمێر ١١:٠٠، ڕێکخراوی ئازادبوون لەگەڵ ژمارەیەک لە رۆژنامەنووس و یاساناس، بە نوێنەرایەتی زیاتر لە ١٨٠ رۆژنامەنووس و پەرلەمانتار و چالاکوانی مەدەنی، نامەیەک بە ئامانجی جێبەجێکردنی یاسای کاری رۆژنامەنووسی دەدەنە دەست ئەنجوومەنی دادوەری ھەرێمی کوردستان، دواتر کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی ئەنجا مدەدەن.

-نەبوونی شوێنی دانیشتن، کەمی مامۆستا و پەرتووکەکانی خوێندن، ئەو کێشانەن کە ڕووبەڕووی خوێندنی کوردی بوونەتەوە لە خورماتوو، بەڕێوەبەری خوێندنی کوردیش، دەڵێت، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ئاگاداری کێشەکانیانە، بەڵام هیچ وەڵامێکیان نییە، بەڕێوەبەرێکیش وتی: خوێندکاری هەیە لەسەر بلۆک دادەنیشێت.

- لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ساڵانە دوو جار و لە وەرزەکانی بەهار و پایزدا جوتیارەکان ڕەزەکانیان دەبڕن، لە ئێستاشدا لە سنووری شارەدێی سەرکەپکان، خاوەن ڕەزکان بە ئامانجی بە دەستهێنانی بەرهەمی باشتر دەستیان بەبڕینی ڕەزەکانیان کردووە، خاوەن ڕەزێکیش باس لە گونجاوی ئەو کاتانە دەکات کە پێویستە ڕەزی تێدا ببڕدرێت.

- فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ترسیان لە دواکەوتن و ئەگەری نەدانی ئەو مووچانەی ئەم ساڵ هەیە کە دابەشنەکراوە، هاوکات تا ئێستا ئاسۆیەکی ڕوون نییە لە بارەی چاوەنووسی ئەو سێ مووچەیەوە، حکومەتیش دەڵێت دەکەوێتە ساڵی داهاتوو بەبێ ئەوەی باسی پاشەکەوت بکات.

- لەناو ژاوەژاو و قەرەباڵغیی بازاڕدا، خەڵک سەرگەرمی کڕین و فرۆشتنن و محەمەدی شێوەکار-یش لە گۆشەیەکی شەقامدا سەرقاڵی هونەرەکەیەتی و تابلۆ دەکێشێت.