ڕۆژەڤی ٣-١-٢٠١٩

- لە سەرانسەری کوردستان و ئەوروپا مانگرتن لە خواردن دژی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان بەردەوامە.


- لە هەولێر پارێزەر گۆران دیبەگەیی سەبارەت بە کەیسی دەستگیرکردنی پارێزەر هەرێم ڕەفعەت لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی هەولێر، وەک پاڕێزەری ناوبراو کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دەبەستێت، لە بەردەم سەندیکای پارێزەرانی کوردستان.. کاتژمێر ١٠:٠٠ بە ڤیدیۆ

- بە دروشمی "باوکە مەم سوتێنە" تۆڕی رێکخراوە مەدەنییەکانی سۆران بە ئامادەبوونی خانەوادەی سێوان قادر، گردبوونەوەیەک لە بەردەم تەلاری پەرلەمان لە هەولێر ئەنجام دەدەن، ئەمڕۆ کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ.. بە ڤیدیۆ

- ئەمڕۆ کاتژمێر ۹:۳۰ لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان، ئاماری ساڵی ۲۰۱٨ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دەخرێتەڕوو.. بە وێنە

- بە مەبەستی خستنەڕوی ئاماری ڕووداو کاروچالاکیەکانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، ئەمڕۆ کاتژمێر ١١ لە بینای بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجام دەدرێت..بە ڤیدیۆ

- ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠ی بەیانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماری ٢٠١٨ ڕادەگەیەنێت.

-شارەوانیی هەڵەبجە کاتژمێر ٩:٠٠ و پۆلیسی هەڵبجە کاتژمێر ١٠:٠٠، ئامارەکانی ٢٠١٩ی بەڕێوبەرایەتییەکانیان ڕادەگەیەنن.. بە ڤیدیۆ

-شاندێکی پەرلەمانتارانی عێراق سەردانی هەڵەبجە دەکەن.. بە ڤیدیۆ

- کۆمەڵەی هونەری مامەڕووتە لە قەسرێ ئەمشەو کاتژمێر ٧:٣٠ لە ھۆڵی کۆمیتەی قەسرێ، چالاکی هونەریی ئەنجام دەدات وەکو: شانۆ، چەند گۆرانییەک لە لایەن ئیبراھیم و ڕێبین، بڕگەی فۆتۆگرافی. کۆمەڵەی ھونەری مامەڕووتە دوای دابڕانێکی زۆر لە کار و چالاکییەکانی، کۆمەڵێک بەرھەم و چالاکی نوێ ئەنجام دەدات.. بە ڤیدیۆ

- لەکاردوورخستنەوەی لەمیعە محەمەد لە بەڕێوبەرایەتیی بەرنگاربوونەوەی توندوتیژیی ژنان/گەرمیان، ڕێکخراوەکانی ژنانی هێنایە دەنگ و پێیانوایە ئەو بڕیارە توندوتیژیی و بیڕێزییە بەرامبەر ژنانی گەرمیان و ڕەتیدەکەنەوە ئەو ئەرکە بدرێت بە پیاو.. بە وێنە

- چالاكوان و رێكخراوەكانی ژینگە لە شارۆچكەی سۆران-ی سەر بە پارێزگای هەولێر، توركیا و ئێران بەهۆكاری سەرەكیی تێکدان و لەناوبردنی ژینگەی باشوری كوردستان دەزانن، بانگەوازێکیشیان ئاڕاستەی جكومەتی هەرێم كردووە تا هەوڵەكانیان بخەنەگەڕ بۆ پابەندكردنی توركیا و ئێران بە پڕۆتۆكۆڵ و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان.. بە وێنە

- پ- د- ک، هەوڵدەدات بە پشتبەستن بەو کورسیانەى لە پەرلەمانى هەرێم بەدەستى هێناوە، زۆرینەى پۆستە سیادییەکانى هەرێم بۆخۆى ببات، ئەوەش نیگەرانى و دڵەڕاوکێکى لاى لایەنەکانى دیکە و چاودێران دروستکردووە و پێیان وایە ئەوە مەترسى حوکمێکى تاکڕەوى و عەسکەرى بۆ دەسەڵاتى هەرێم دروستدەکات.. ڕاپۆرتێکی تایبەتی ڕۆژنیوزە