ڕۆژەڤی ٣-٥-٢٠١٩

- مانگرتووانی کۆمەڵەی کرێکارانی میزۆپۆتامیا لە شاری سلێمانی، بەبۆنەی ڕاگەیاندنی مانگرتن لە خواردن تا مردن لە زیندانەکانی تورکیا دژ بە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیی دەبەستن، ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٤:٠٠ی ئێوارە لە سلێمانی، بەڤیدیۆ.


- هونەرمەندانی باکور و باشوری کوردستان پاڵپشتی لە مانگرتووانی هەدەپە دەکەن و ڕایدەگەیەنن: نەک هەر هەدەپە هەر بزاڤێکی کوردی و هەر جوڵانەوەیەک کە داکۆکی لە مافی کورد بکات پێویستە هەموو توێژەکان پشتیوانی لێبکەن، بەڤیدیۆ.

- شێوازە کۆنەکەی پیشەی ئاشەوانی لە شارۆچکەی سەیدسادق، لەبەردەم هەڕەشەی لە ناوچووندایە، ئاشەوانێکی شارۆچکەکەش کە ماوەی ٣٠ ساڵە پیشەی ئاشەوانی دەکات، دەڵێت: ئێستا بەهۆی ئەوەی ئاردێکی زۆر لەدەرەوە دێتە بازاڕ خەڵک ئارد ناهاڕێت و بەهۆی بێ کارەبایشەوە تەنها پێنج‌ کاتژمێر لەڕۆژێکدا کاردەکات، ڕاپۆرتێکی ڕۆژنیوز لەوبارەیەر.

- بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، لە دووای ڕووخانی ڕژێمی عێراقەوە، سێ هەزار کەس لە عێراقدا خۆیان کوشتووە، پەرلەمانتارێکی عێراقیش چەند هۆاکرێک دەخاتەڕوو، لەوانە سیستمیی پیاوسالاریی و زۆربوونیی بەکارهێنانی ماددەهۆشبەرەکان، بەدواداچوونێکی ڕۆژنیوز لەوبارەیەوە .

- لایەنە سیاسییەکانی کەرکوک دژی لێدوانی چاوشئۆغڵۆ هەڵوێست دەردەبڕن و باس لەوە دەکەن، کە هەرچی کێشەیەک لە شارەکەیان هەیە دەستی تورکیای تێدایە، دەشڵێن، تورکیا دەیەوێت ئاڵۆزی لە نێوان پێکهاتەکاندا دەروستبکات، ، ئاماژە بەوەش دەکەن، تەنها دەستوری عێراق و ماددەی ١٤٠ کێشەی کەرکوک چارەسەر دەکات، بە ڤیدیۆ.

د.ع