ڕۆژەڤی ٤/١٠/٢٠١٨

*مەراسیمی بڵاوبوونەوەی کتێبی"بزاوتی ڕزگاریخوازی کوردستان لە پەکەکەوە تا کەجەکە" لە نووسینی سیڤان سەعید کاتژمێر٣:٠٠ی عەسر، لە ناوەندی غەزەلنووس، سلێمانی، پشت بەردەرکی سەرا، تەلاری ھۆشیار قەفتان، بە ڤیدیۆ


*هەڵمەتێکی هۆشیارکردنەوە دژ بە شێرپەنجەی مەمک بەڕێوەدەچێت.. سلێمانی، نەخۆشخانەی فاروق، کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانیی.. بە ڤیدیۆ

*هاوژین مەلا ئەمین، نووسەر و مامۆستای زانکۆ، پێیوایە، کە ئۆجالان، بەهۆی تێزەکانی و ئەو پڕۆژە چارەسەرییانەی هەیەتی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست گۆشەگیر دەکرێت، دەشڵێت: نووسەران و ڕۆشنبیران وەک پێویست کاریان بۆ ئازادیی ئۆجالان نەکردووە.. بە ڤیدیۆ

*دانانی خاڵی گومرگ لە نێوان 'كەركوك - سلێمانی و كەركوك- هەولێر'، هاوڵاتیانی کەرکوکی بەتەواویی نیگەران کردووە و باس لەوە دەکەن، کە کەس خاوەندارییان لێناکات و دەشڵێن: زیانەکەی تەنها بۆ هاوڵاتیانە و بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی شتومەک.. بە ڤیدیۆ

*شیروان زرار، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسیی هەرێمی کوردستان، هۆکاری دواکەوتنی ئاشکراکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بۆ ڕۆژنیوز دەخاتەڕوو.

*پێدەچێت ئەمڕۆ کاتژمێر ١٢:٠٠ یانیش ٢:٠٠ی پاش نیوەڕۆ ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ڕابگەیەندرێت.