ڕۆژەڤی ٤/١٠/٢٠١٩

-ئەمڕۆ ٢٣ ساڵ بەسەر شەهیدکردنی دکتۆر سیروان، یەکێک لە ڕۆژنامەوان و سەرکردە کارا و شۆڕشگێڕەکانی تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد لە باشووری کوردستان تێپەڕ دەبێت، لە بارەی ئەو شەهیدە سەرکردەیەی کورد هاوڕێیەکی دەڵێت: شەهیدبوونی دکتۆر سیروان دەرئەنجامی هێڵی خیانەت بوو و لە باشوردا، هیچ کات تێکۆشەرێکی بەو ڕەنگە دروست نابێتەوە..بەڤیدیۆ


-لەسەر مەزارەکەی لە شاری سلێمانی، یادی شەهید د.سیروان و هەڤاڵانی دەکرێتەوە..کاتژمێر ٩:٠٠ بەڤیدیۆ

-پەرپرسانی هەندێک لە پارت و لایەنەکانی باشوری کوردستان، ئاماژە بەوەدەکەن، کە هۆکاری پێکنەهاتنی یەکێتی نەتەوەیی هەندێکی پەیوەندی بە وڵاتانی داگیرکەری کوردستانەوە هەیە، بەشی زۆریشی پەیوەندی بە تێڕوانی و جیاوازیی بیرکردنەوەی لایەنەکانی کوردستانەوە هەیە بۆ پێکهێنانی ئەو یەکێتی نەتەوەییە، دەشڵێن، کە پێویستە کورد ئەو بەربەستانە تێپەڕنێت و یەکێتی نەتەوەیی دروستبکات..بەڤیدیۆ

-پۆپبجی و یارییە توندوتیژییەکان هەڕەشە لە داهاتووی منداڵان دەکات و بازاڕی فرۆشتنی پێداویستییەکانی خوێندن لە سلێمانی پڕبوون لەوێنەی ئەو یارییە توندوتیژییانە، فرۆشیارێک دەڵێت: لە ٧٠%ی فرۆشیان ئەو بابەتانەن وێنەی توندوتیژییان لەسەرە، شارەزایەکی بواری پەروەردەش دەڵێت: کۆمپانیا گەورەکان لەپشت ئەو کارەوەن، جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانیش دەڵێت: تا ئێستا بیرمان لەوە نەکردوەتەوە سنوورێک بۆ ئەو بابەتەدابنێین..بەڤیدیۆ

-چاودێرێکی سیاسیی لە شاری هەولێر دەربارەی دەستێوەردانەکانی دەوڵەتی تورک لە هەرێمی کوردستان باس لەوە دەکات، کە هەرکاتێک هەرێمی کوردستان هەنگاوێک چووبێتە پێشەوە دەوڵەتی تورک بەربەست بووە بۆ تێکشکانی، دەشلێت: تورکیا بە چاوی داگیرکارییەوە لە هەرێمی كوردستان دەڕوانێت..بەڤیدیۆ

-ڤیدیۆیەک سۆزی دوو پەڕەسێلکە(دایکە و باوکە) نیشان دەدات بۆ بێچووەکەیان، کە هێشتا ناتوانێت بە باشیی بفڕێت و خواردن بۆ خۆی پەیدا بکات.