ڕۆژەڤی ٤/١١/٢٠١٨

- هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی گەڕی دووەمی گەمارۆکانی سەر ئێران (ناوەندی چاوی کورد) گفتوگۆیەک ساز دەکات سەبارەت بە کاریگەریەکانی ئەو گەمارۆیە لەسەر ڕەوشی ئابوری هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی: -  شێخ مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان، سەرۆکی گشتی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان و - یاسین مەحمود وتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان و - هاوبیر ئەنوەر برزۆ - گروپی کۆمپانیای دەروازە، کات: ٢:٣٠ ی دوا نیوەڕۆ لە ئوتێل تایتانیک.. بەڤیدیۆ


- ئەمڕۆ یادی ٥٠ ساڵەی دامەزراندنی زانکۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت لە هۆتێل گراند میلنیۆم کاتژمێر ٧ی ئێوارە… بە ڤیدیۆ

-لە هۆڵی هۆتێل شیراتۆن کاتژمێر ٣ بۆ ٥ی ئێوارە، ڕێکخراوی نیو کوردستان پانێلێک لەسەر کۆکنەبوونی کورد لە بەغدا سازدەکات بۆ لایەنە سیاسییە سەرەکییەکانی هەرێم.. بە ڤیدیۆ

- ئەو دەرهێنەرەی، کە ماوەیەک له ڕۆژئاوا ماوەتەوە و چەند ڕۆژێک لەگەڵ شەهید مووسا بووە و فیلمێکی لەسەر شۆڕشی ڕۆژئاوا و کەسایەتییەکانى نێو شۆڕشى ڕۆژئاوا دروستکردووە، چیرۆکى ڕۆشتنى بۆ ڕۆژئاواى کوردستان و بینیى شەهید موسا قەناس، دەگێڕێتەوە… بەڤیدیۆ

- ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، ئەو گەمارۆیانەى خستەوە سەر ئێران، کە دوای ڕێکەوتنی "بەرجام" ڕاگیرا بوو، هەوکات سبەینێش خولى دووەمى گەمارۆکانى بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت، ئەوەش لە چەندین ڕووەوە کاریگەرى لەسەر ئێران دروست دەکات.. بابەتێکی شیکاریی ڕۆژنیوزە.

- ڕاوێژ عوسمان، خاوەن پێداویستی تایبەتە و هەر لە زگماکەوە دەستێکی نییە، خەونی بوون بە فۆتۆگرافێکی سەرکەوتووی هەیە، بەردەوامیش بەکارەکانی ئەوەی سەلماندووە، کە هیچ شتێک ناتوانێت ببێتە ئاستەنگ لە بەدیهێنانی خەونەکان.. بە ڤیدیۆ

- ڕۆژی ١ی نۆڤەمبەر وەکو ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ دیاریکراوە، ڕۆژی ١٣ی نۆڤەمبەری ساڵی ٢٠١٤ چەتەکانی داعش بەهاوکاریی دەوڵەتی تورک هێرشیان کردە سەر کانتۆنی کۆبانێ-ی ڕۆژئاوای کوردستان، لە بەرامبەردا شەڕڤانانی یەپەژە و یەپەگە بەرخۆدانی مێژووییان ئەنجامدا، ژنانیش له‌و به‌رخۆدانه‌دا ڕۆڵی به‌رچاویان هه‌بوو، ئەو بەرگرییە جیهانی ناچاركرد ببنە بەشێك لە بەرگریی مێژویی لە كۆبانێ و ١ی نۆڤەمبەر كرایە ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ… بە ڤیدۆ

- ئامارەکانی کوشتن و خۆکوشتنی ژنان لە هەرێمی کوردستان لە مەترسیدارترین ئاستدایە و هۆکارەکەشی بۆ زهنیەتی دەسەڵاتی باشور دەگەڕێندرێتەوە و دەوترێت، ژنان ناچار بە خۆکوشتن دەکرێن، بەپێویستیش دەزاندرێت، کە لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژیی، ژانن ڕوو بکەنە ئەو شوێنەی دەتوانێت هاوکارییان بکات… بە ڤیدیۆ