
ڕۆژەڤی ٤-١٢-٢٠١٨
*لە بەردەرکی سەرای شاری سلێمانی پەردە لەسەر پەیکەرێک لادەدرێت بەناوی پەیکەری شار. کاتژمێر ٣:٠٠..بە ڤیدیۆ
* لەمەرسیمێکدا بەئامادەبونی دکتور ڕێکەوت حمەرشید وەزیری تەندروستی و لیپسراوانی حکومی کۆگای ناوەندی دەرمانی هەرێم دەکریتەوە، لە شاری هەولێر پشت ماجدی لاند، کاتژمێر ١١:٠٠..بەڤیدیۆ
*لەچوارچێوەی هەڵمەتی ۱٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، لە کۆلێژی یاسای زانکۆی سلێمانی، سەنتەری لێکۆڵینەوەی یاسایی و ڕامیاریی، دوێنێ وۆرکشۆپێکی دوو ڕۆژەیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان دەستپێکرد و ئەمڕۆش بەردەوام دەبێت، کە تێیدا مامۆستایانی کۆلێژی یاسا و کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان و پەروەردەی بنەڕەتیی بەشدارن… کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەک، بە ڤیدیۆ
*دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام دەدرێت، کاتژمێر ١٢:٠٠ی نیوەڕۆ، بڕیارە تیایدا دەنگ لەسەر هەشت وەزیر بدرێت وکابینەکەی عەبدولمەهدی تەواو بکرێت.
* هونهرمهندانی باشوری كوردستان، یەكێتییەكی نەتەوەیی بۆ كورد بە پێویست دەزانن بۆ دروستكردنی فشار لەسەر توركیا و ئازادكردنی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەكەكە، هەروەها، ئۆجالان بە موڵكی هەموو كورد دەزانن، دەڵێن، کە پێویسته ههمووان كار بۆ لابردنی گۆشهگیری بكهن...بەڤیدیۆ
* نزیکەی ٤٠ ڕۆژ بەسەر ڕاگەیاندنی بەشی یەکەمی کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی-دا تێپەڕبووە، بەڵام ناکۆکییە سیاسییەکان بۆ وەرگرتنی ئەو وەزارەتانەی، کە ماون، ڕێگا نادات کابینەکە تەواوبکرێت.