ڕۆژەڤی ٤/ ١٢/ ٢٠١٩

-شاندی کەنەکە لە شاری هەولێر کاتژمێر ١٠:٠٠سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دەکات، پاشان کاتژمێر ١١:٠٠سەردانی کۆمەڵی ئیسلامی دەکەن و لە کاتژمێر ٠٣:٠٠سەردانی یەکگرتووی ئیسلامی دەکات...بەڤیدیۆ


-ساڵیادی شەهید"حەمە سەراوی و پۆلێک لە هاوڕێیانی" لە هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت، شوێن، هۆڵی بۆنەکان، کاتژمێر ١٠:٠٠ی سەلەبەیانی..بەڤیدیۆ

-کۆمەڵێک ڕێکخراو پرۆژەیەک سەبارەت بە دەستووری هەرێمی کوردستان پێشکەشی پەرلەمان دەکەن و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییشدا لە ئەمنەسورەکەی شاری سلێمانی ناوەڕۆکی پرۆژەکە دەخەنەڕوو.. کاتژمێر ٢ی پاش نیوەڕۆ..بەڤیدیۆ

-سەرۆک عەشیرەتی  ئاکۆ، دەڵێت: دەرفەتێکی مێژوویی بۆ یەکگرتنی گەلی کورد دروست بووە، ئەگەر گەلی کورد و لایەنە سیاسییەکان سوود لەو دەرفەتە نەبینن، ئەوا ١٠٠ ساڵی دیکە دەرفەتی بەو جۆرەمان بۆ ناڕەخسێتەوە...بەڤیدیۆ

-سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کورستان، سەردانێکی چەند ڕۆژیی بۆ تورکیا ئەنجامدا، وەک لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکاندا ئاماژەی پێکرا، لە سەردانەکەدا باس لە چەندین بابەتی سیاسی و ئابووری کراوە، چاودێرانیش پێیان وایە هیچ سەردانێکی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا خێری تێدا نەبووە و چاوەڕێی دەرکەوتەی خراپیش لەم سەردانە دەکەن...دۆسیە

-به‌شێك له‌هاوڵاتیان و خاوه‌ن كاره‌كانی شارۆچكه‌ی كه‌لار، پاشماوه‌ی خانوو، پێستەی ئاژه‌ڵ، خۆڵ، خواردن و دەرمانی بەسەرچوو له‌ده‌روازه‌ی شارۆچکەکەیان‌ فڕێده‌ده‌ن، ژینگه‌ پارێزێکیش ئه‌و كاره‌ بە هەڕەشە و پیسکردنی ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌ دەزانێت و بە پێویستی دەزانێت ‌ شاره‌وانی ئه‌وانه‌ی بەو كاره‌هه‌ڵده‌ستن سزایان بدات، سەرۆکی شاره‌وانی کەلاریش دەڵێت: هه‌ركه‌س ئەو کارە بکات سزای ده‌ده‌ن...بەڤیدیۆ

-گەڵای زەردی درەختەکان، هەناری شەقبردووی دار هەنارەکان و خوڕەی ئاوی تاڤگەکان لەلایەک و بەفری سپی سەر شاخەکان لەلایەکی دیکەوە دیمەنێکی ناوازە و سەرنجڕاکێشی بە باڵەکایەتی بەخشیوە...بەڤیدیۆ