ڕۆژەڤی ٤-١-٢٠١٩

- لە سەرانسەری کوردستان و ئەوروپا مانگرتن لە خواردن دژی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان بەردەوامە، ئەمڕۆش ٢٣هەمین گروپی هەدەپە لە هەولێر دەست بە مانگرتن دەکەن.


- مامۆستایەکی زانکۆی هەڵەبجە، کە ئەندامی ئەو شاندەی مامۆستایانی زانکۆ بوو کە سەردانی زانکۆکانی ڕۆژئاوای کوردستانیان کرد، زانکۆکانی ڕۆژئاوا لە ئاستی زانکۆ جیهانییەکاندا ناودەبات و دەڵێت: لەڕووی کوالێتی و پڕۆگرامی کارکردنەوە، زانکۆکانی ڕۆژئاوا لە ئاستی زانکۆ هەرە پێشکەوتووەکانی دنیادان.

- گەنجانی شاری کەرکوک، داوای هەڵوێست لە نەتەوە جیاوازەکانی ئەو شارە دەکەن دژ بە دەستێوەردانەکانی تورکیا لە کاروباری ناوخۆی کەرکوک، دەشڵێن: هەڕەشەی جدیی و مەترسیدار لەسەر شارەکە هەیە.