ڕۆژەڤی ٤-٥-٢٠١٩

- لە ڕۆژی جیهانیی ئازادیی ڕۆژنامەگەریی، گروپەکانی پاڵپشتی میدیا و ئازادیی ڕادەربڕین گفتوگۆیەکی تایبەت لە سەر "ڕەوشی ئازادیی ڕۆژنامەگەریی لە هەریمی کوردستان وەک دەسەڵاتی چوارەم"، ڕێکدەخەن، ئەمڕۆ کاتژمێر ٢ی پاش نیوەڕۆ لە هەولێر.. بە ڤیدیۆ


- ئاهەنگی کۆتایی ڕۆژی فیستیڤاڵی شانۆی کەرکوک بەڕێوەدەچێت، بۆ ئەو مەبەستەش لە کۆتایی چالاکیدا خەڵاتی ئاڵتونی باشترینەکان دابەش دەکرێت، ئەمڕۆ کاتژمێر ٩ی شەو بۆ ١١ی شەو.. بە ڤیدیۆ

- بە دروشمی "مەحمود خانی دزڵی سیمبولی پشتیوانی و هاوکاریی بوو" یانەی سیاچەمانە بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی شارۆچکەی خورماڵ، یەکەمین دیداری مەحمود خانی دزڵی سازدەکات، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠ی بەیانی لە خورماڵ.. بەڤیدیۆ

-ڕەوشی تەندورستی ناسر یاگز خراپ بووە و شەوی ڕابردوو ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

-لە شاری سلێمانی گروپێکی نوێی مانگرتوان دەست بە چالاکیی دەکەن.. کاتژمێر ٠٦:٠٠ بە ڤیدیۆ

- ئەندامانی عەشیرەتی سورچی، داوا لە لایەنە سیاسییەکان دەکەن، کەوا یەکگرتوویی و یەکێتیی خۆیان پێکبهێنن، دەشڵێن: هەرچەندە پەرتەوازەبین دوژمن زیاتر بەسەرماندا زاڵدەبێت.. بەڤیدیۆ

- ژنان، ڕەخنە لە سیاسەتی حزبەکانی باشوری کوردستان دەگرن و باس لەوە دەکەن، کە سیاسییەکان ژنان وەک سیاسیی پێ قبوڵ نییە و بۆ مەرام و بەرژەوەندیی خۆیان بەکاریان دەهێنن، بە پێویستیشی دەزانن، ژنان یەکبگرن و ببنە قەڵغانێکی یەگرتوو لە بەرامبەر ئەو سیستمەدا.. بە ڤیدیۆ

- نۆ ساڵ بەسەر تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووس سەردەشت عوسماندا تێدەپەڕێت، بنەماڵەکەی سوورن لەسەر ئەوەی، کە "بکەرانی ئەم تیرۆرە ئاشکرا بکرێن"، دەشڵین: سەردەشت دوای تیرۆرکردنی بووە کوڕی هەموو کوردستان، نەک خانەوادەیەک.. بەڤیدیۆ

- پشتیوانی لە مانگرتووان و هەڵوێست دژ بە گۆشەگیریی لەلایەن توێژە جیاوازەکانی باشووری کوردستان ڕۆژ بەڕۆژ بەرفراوانتردەبێت، پەرلەمانتارێکی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستانیش، دەڵێت: ئەو ڕێگا مەدەنیانەی لە باکور و باشور بۆ لابردنی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان گیراوەتە بەر، بەشێوەی مانگرتنی بەردەوام، یەکێکە لەڕێگا هەرە باشەکان..بەڤیدیۆ

- حسێن خەلیل، ئەندامی مەجلیسی پادێ، کە بەشداریی کردووە لە کۆنگرەی دامەزراندنی دەستپێشخەری هێزە نیشتمانییەکانی عێراق، ئاماژەی بەوە داوە، کە هێزە نیشتمانییەکان هەوڵدەدەن مۆدێلی خۆبەڕێوبەری دیموکراتی شەنگال بۆ هەموو کەمینەکان و ناوچە جیاوازەکانی عێراق پێکبێنن..بەڤیدیۆ