ڕۆژەڤی ٥-١٠-٢٠١٩

-ناوەندی کلتوری چۆمان بەهاوکاری ڕێکخراوی وەرتێ هەڵمەتێکی پاککردنەوەی وەرتێ لە شوشە و پلاستیکە جێماوەکان ئەنجام دەدات، کاتژمێر، ٠٢:٠٠ی دواینیوەڕۆ.


-کۆنفرانسێکی تایبەت بە پێشانگاو کۆنگرەی هەولێر بۆ هەنگوین و پێداویستیەکانی پەروەردەی هەنگ بەڕێوەدەچیت، شوێن، باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی هەولێر، کاتژمێر١١:٠٠ی پێشنیوەڕۆ.

-ئەمڕۆ ئۆرکێسترای سەمفۆنیای سلێمانی دەستپێدەکات، شوێن، هۆڵی کۆنگرێس لەناو زانکۆی سلێمانی، کاتژمێر٠٦:٠٠ی ئێوارە.

''٢٥ساڵە لێدان ئەخۆم"، ئەمە وتەی یەکێک لە ژنانی ناو ماڵی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشەلێکراوە. ئەو لە تەمەنی ١٤ ساڵییدا، ٢٥ ساڵ بەر لە ئێستا، هاوسەرگیریی پێکرا؛ بەدرێژایی ئەو ماوەیەش لەژێر ئەشکەنجەی هاوسەرەکەیدابووە. سەرئەنجام نەفرەتی لەو ژیانە کرد و بە ئامانجی گەیشتن بە ژیانێکی دوور لە توندوتیژیی ڕووی لە ماڵێکی دیکە کرد.

- ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی حزبی شیوعی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی بۆ ئێستای گه‌لی كورد، پێویستیه‌كی هه‌نوكه‌ییه‌ و كاركردن بۆ دروستبوونی له‌ هه‌موو پرسێكی تر گرنگتره‌،دەشڵێت: یەکێتی نەتەوەیی دەتوانێت دژبە نەیارانی بوەستێتەوە.

ک.س