ڕۆژەڤی ٥/١١/٢٠١٨

-بڕیارە ئەمڕۆ بەشی دووەمی گەمارۆ ئابوورییەکانی ئەمریکا لەسەر ئێران بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.


-شەوی ڕابردوو لە بەغدا زنجیرەیەک تەقینەوە ڕوویدا.

-بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی بازاڕی لەنگە دەکات لە هەولێر و کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیی سەبارەت بە قەرەبووکردنەوەی زیانلیکەوتووان دەبەستێت.. بە ڤیدیۆ

- کەنەکە دیبەیتێکی کراوە ڕێکدەخات لەسەر دۆخی ئێستای کوردستان، ئەمڕۆ کاتژمێر ٢ی دوانیوەڕۆ لە کتێبخانەی گشتی ڕانیە، بۆ هەریەک لە هاوژین ئەمین مامۆستای زانکۆ، موزەیێن گونەش بەرپرسی ڕێڤەبەری ڕۆژائاوا لە باشوری کوردستان و ئیسماعیل بازیار مامۆستای زانکۆ.. بە ڤیدیۆ

- لەبەردەم پەرلەمان لە هەولێر کەمئەندامان ناڕەزایەتی دەردەبڕن لە دژی وەرگرتنی ٤٨ ملیۆن دیناری پەرلەمانتاران.. کاتژمیر ١١:٠٠، بە ڤیدیۆ

- له‌ خورماتوو ئه‌و مامۆستایانه‌ی مووچه‌کانیان دزرا، ئەمڕۆ هه‌ڵویست وه‌رده‌گرن و بایکۆت ده‌که‌ن.. بە وێنە

- هەوڵەکانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە، بۆ بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بەردەوامە، هەریەکە لە ئارێز عەبدوڵا، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان (ی.ن.ک) و شیرکۆ حەمەئەمین، پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، لەبارەی گرنگیی پێکهێنانی ئەو کۆنگرەیەوە بۆ ڕۆژنیوز دەدوێن. بە ڤیدیۆ

- شارى هەڵەبجە بە بەرهەمى هەنار بەناوبانگە، ساڵانە سەدان تۆن هەرنار لە هەڵەبجە بەرهەمدێن، ئەوەش وایکردووە، کە چەندین کارگەى تایبەت بە تەکاندنى بەرهەمى هەنار بکرێتەوە و خاوەن باخەکانیش بۆ کردنى هەنارەکانیان بە ئاوى هەنار یاخود ڕوبەهەنار، ڕوو لەو کارگانە بکەن.. بەڤیدیۆ

- حکومەتی هەرێمی کوردستان پاڵاوتن و بازرگانیی بەنزین-ی داوەتە کۆمپانیاکان و دەشوترێت، کە زۆربەی کۆمپانیاکان سەر بە حزبە سەرەکییەکانی ناو حکومەتن، بۆیە حزبەکان بازاڕی ئازاد بۆ قازانجی خۆیان و بەتاڵکردنی گیرفانی خەڵک بەکار دەهێنن… بە ڤیدیۆ

- چەتەكانی داعش لە سنووری باشور و ڕۆژئاوای كەركوك هێرشى پارتیزانى بۆسەر هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتیان ئەنجام دەدەن، بەرپرسانى ناوچەکەش دەڵێن، کە ژمارەیان هەزار چەتە دەبێت و کۆپتەرییان بینیوە چەکی بۆ داعش هێناوە.. بە وێنە