ڕۆژەڤی ٥-١٢-٢٠١٨

- ئەمڕۆ ساڵیادی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووس کاوە گەرمیانی-یە، لەو ساڵیادەدا لە کەلار ئەم چالاکییانە بەڕێوەدەچێت:


١. کاتژمێر (١٠:٠٠ی بەیانی) دانانی تاجەگوڵینە لەسەر گڵکۆی شەهیدی قەڵەم کاوە گەرمیانی لە گۆڕستانی کەلاری کۆن.

٢. کاتژمێر (٣:٠٠ی دوانیوەڕۆ) مەراسیمی سەرەکیی و دابەشکردنی خەڵاتی شەهیدی قەڵەم کاوە گەرمیانی بۆ ئازادیی، لە هۆڵی (بەڕێوبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری گەرمیان) تەنیشت خۆپاراستنی گەرمیان.

٣. کاتژمێر (٨:٠٠ی ئێوارە)، مەراسیمی تایبەت لە بەردەم ماڵی شەهیدی قەڵەم کاوە گەرمیانی.

- ئەمڕۆ کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆ لە باخی گشتی ڕانیە ساڵیادی تیرۆرکردنی شەهیدی قەڵەم کاوە گەرمیانی بەڕێوەدەچێت..بە ڤیدیۆ

- ئەمڕۆ کاتژمێر ١١ی بەیانی هەشتەمین گروپی نوێنەرایەتی هەدەپە دەست بە مانگرتن دەکەن..بەڤیدیۆ

- ئەمڕۆ لە کەرکوک لە دوو کاتی جیاوازدا میوانداری شانۆی عەزەلنوسی کۆیە و شانۆی کچە ئازاکەی کفری دەکرێت، کاتژمێر ١٠:٣٠ کە زانکۆی کەرکوک، کاتژمێر ٣ی ئێوارە لەناو بازاڕی ڕەحیماوا..بە ڤیدیۆ

- دژ به‌ نه‌گه‌رانه‌وه‌ی موچه‌ دزراوه‌کانیان، ئەمڕۆ له‌ شارۆچکه‌ی خورماتوو، گردبوونه‌وه‌ی مامۆستایانی خویندنی کوردی هه‌یه‌، له‌به‌رده‌م خویندنگای ابن خه‌لدون.

- ژمارەیەک لە چالاکوانانی کۆمەڵگای مەدەنی لە هەولێر، پاڵپشتی لە مانگرتووانی نوێنەرایەتیی هەدەپە لە باشوری کوردستان دەکەن، دووپاتیدەکەنەوە، بەهەموو شێوەیەک  هاوکار و هەماهەنگ دەبن بۆ ئەوەی فشار لەسەر حکومەتی تورکیا دروستبکەن بۆ جێبەجێکردنی داخوازییەکانی مانگرتووەکان.. ەبڤیدیۆ

- ڕۆژانە لە شاری سلێمانی زیاد لە هەزار تۆن خۆڵ و خاشاک کۆدەکرێتەوە، کارمەندانى پاکردنەوەش دەڵێن، کە هاوڵاتیان هاوکارییان ناکەن بۆ پاکڕاگرتنى ژینگە، سەرۆکایەتی شارەوانش داوا لە هاوڵاتیان دەکات هاوکارییان بکەن بۆ پاکڕاگرتنی شار.. بەڤیدیۆ

- هاوسەرۆکی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان ڕایدەگەیەنێت، باشترین چارەسەر بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ناوچە جێناکۆکەکان تێزەکانی ڕێبەر ئۆجالانە..بەڤیدیۆ

- لە پێنجەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووس کاوە گەرمیانیدا، هێشتا پێشێلکاریی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان بەردەوامە، بەگوێرەی ئامارەکان، لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٨ەوە تاوەکو مانگی ١٠، ٢٥٠ حاڵەتی پێشێلکاریی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان تۆمارکراوە.. ەبڤیدیۆ

- یەکێک لە بەڕێوەبەرانی میت کە ئێستا لە دەستی هەپەگە دایە، وتی نیزامەدین تاش، کە لەناو پەکەکە هەڵهاتبوو، لەگەڵ سەرۆکی کۆردیناسیۆنی میت و سەرۆکی بەشی ئۆپەراسیۆنی میت چاوپێکەوتنی ئەنجامدا و پێشنیاری کرد لە دژی پەکەکە حیزبێکی نوێ دامەزرێنێت.