ڕۆژەڤی ٥-١٢-٢٠١٩

-چالاکیەکانی شەشەمین ساڵڕۆژی تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانی بەڕێوەدەچێت: *کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی مەراسیمی دانانی تاجەگوڵینە لەسەر گڵکۆی شەهید، کاتژمێر ٠٣:٠٠ی دواینوەڕۆ، مەراسیمی سەرەکی و دابەشکردنی خەلاتی ساڵانەی شەهیدی قەڵەم کاوە گەرمیانی لە هۆڵی ڕۆشنبیری گەرمیان بەڕێوەدەچێت، پاشان کاتژمێر ٠٧:٠٠ی ئێوارە کۆبوونەوەیەک لە شوێنی تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانی ئەنجام دەدرێت.


-لەبەردەم پارکی شانەدەر لە شاری هەولێر، بۆ ڕیسواکردنی بکوژانی شەهید کاوە گەرمیانی و بەرگریکردن لە ئازادی ڕادەربڕین، گردبووەنەوەیەک بەڕێوەدەچێت، کاتژمێر، کاتژمێر ٠٣:٠٠ی دواینیوەڕۆ.

-شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم سەبارەت بە ڕێککەوتنی نێوان بەغدا-هەرێم کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بەڕێوەدەبەن، شوێن، دیوانی وەزارەتی دارایی و ئابوری، کاتژمێر، ٠٩:٠٠ی سەرلەبەیانی.

-لەژێر دروشمی"وەستانی هونەر بۆ ڕۆحی شەهیدەکانی نیشتیمان"فێستیڤاڵی کەرکوکی برایەتی و ڕۆشنبیری بەڕێوەدەچێت، شوێن سەنتەری ڕۆشنبیری کەرکوک، کاتژمێر، ١٠:٠٠ی سەرلەبەیانی.

-شەشەمین ساڵیادی شەهیدی قەڵەم کاوە گەرمیانی لەلایەن چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسانی دەروازەی ڕاپەڕین بەرز ڕادەگیرێت، شوێن، ڕانیە- کێوەڕەش، جوتسایدی ڕانیە-سەرکەپکان کاتژمێر ٠٤:٠٠ی ئێوارە.

-فەرمانبەرانی گرێبەست لەبەردەم سەرۆکایەتی شارەوانی ڕانیە خۆپیشاندانێک بەمەبەستی بوونە هەمیشەییان بەڕێوەدەبەن، کاتژمێر، ١٠:٠٠ی سەرلەبەیانی.

-لەژێر دروشمی"ئەگەر چەک نەبم هونەر ئەبم بۆ ڕۆژئاوا" ڕێکخراوی نوێگەر بۆ گەشەپێدانی هونەری، پێشانگایەکی شێوەکاری بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا دەکاتەوە، شوێن، سلێمانی-هۆڵی تەوار، کاتژمێر، ٠٣:٠٠ی دواینیوەڕۆ.

-ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان، پانێلێک لەژێر ناونیشانی" ئێمە چۆن ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبینەوە؟" بەڕێوەدەبات، شوێن، ئەمنە سورەکە، کاتژمێر، ١٠:٠٠ی سەرلەبەیانی.

-شەش ساڵ بەسەر تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووس کاوە گەرمیانییدا تێپەردەبێت، بەڵام خانەوادەکەی هاوشێوەی ساتی یەکەمی تیرۆرکردنەکەی، داوای بەسزاگەیاندنی "دەستی پشت تیرۆرکردنەکە" دووبارە دەکەنەوە.

- ڕێزان حسێن، پیشەی دارتاشیی و دەستڕەنگینی خۆی لە شاری کۆبانێوە هێناوەتە هەولێر، بەهۆی لێهاتویەکەشیەوە توانیویەتی ناوبانگێکی باش بۆ خۆی دروستبکات و بە دروستکردنی کارەکانی و ڕەوانەکردنیان بۆ شارەکانی دیکەی هەرێم، هاوکاربێت بۆ کەمکردنەوەی هاوردە لە وڵاتانی دەرەوە.

- ئەگەرچی بەبەراورد بە حزبەکانی دیکە، تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان نوێیە، بەڵام ژنانی ناو ئەو تەڤگەرە توانیویانە بەشێوەیەکی چالاک ڕۆڵ بگێڕن و لەناو بەڕێوەبەرایەتییدا زیاتر لەنیوەیان ژنن.

- هەوڵەکان بۆ بایکۆتکردنی تەواوەتی کاڵای تورکی و وەستاناوە دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە هەرێم بەردەوامە، خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆی هەڵەبجە، دەڵێن: پێویستە حکومەت هاوکاری بازرگانان بکات بۆ بەرەوپێشبردنی بەرهەمی ناوخۆیی، دەشڵێن: بوونی سوپای تورك لە هەرێم جێگای قبوڵ نیە و نابێت ئاسانکارییان بۆ بکرێت.