ڕۆژەڤی ٥/١/٢٠١٩

-هاوڵاتیانی گەرمیان باس لەوە دەکەن، کە ته‌نها ڕێگا بۆ ده‌ربازبوون و سه‌رکه‌وتنی کورد له ‌دژی داگیرکاریی، یه‌کڕیزیی و دروستبونی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌ییه، ڕاپۆرتێکی ڤیدیۆیی ڕۆژنیوز لەوبارەیەوە.‌


-یەکێتی نووسەرانی کورد، کۆڕێکی شیعری بۆ شاعیر فەرەیدون عەبدول بەرزنجی سازدەکات، لە هۆڵی یەکێتی نووسەران لە شاری سلێمانی کاتژمێر ٠٣:٠٠ پاش نیوەڕۆ.

ئەمڕۆ کاتژمێر ١١:٠٠، پۆلیسی دارستان ئامارەکانی ساڵی ڕابردوودا ڕادەگەیەنێت.

-دکتۆر کامیران بەرواری، گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئەوە دەگێڕێتەوە، کە "دوژمنانی کورد وا بیردەکەنەوە، ئەگەر ئۆجالان بێتە سەر هێڵ، دەتوانێت نەخشەی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگۆڕێت، نیگەرانیشە لە بێ هەڵوێستیی حکومەت و پەرلەمانی هەرێم و دەڵێت: دەبوو سەرکردەکانی باشور داوای بینینی ئۆجالانیان بکردایە، بە ڤیدیۆ.

-ماوەی ٢٣ ڕۆژە ئەم ژوورە بووەتە شوێنی مانگرتن لەخواردن بۆ ئۆجالان، تاوەکو ئێستا ١٢ گروپ درێژەیان بەم مانگرتنە داوە، کە لە هەرچوار پارچەی کوردستان چالاکوانان تێیدا بەشداربوون، بە ئامانجی ئەوەی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری پەکەکە هەڵبگیرێت، کە نزیکەی ٧ ساڵە پارێزەرانی و سێ ساڵیشە کەسوکارەکەی نەیانتوانیوە سەردانی بکەن، ڕاپۆرتیکی ڤیدیۆیی ڕۆژنیوز لەوبارەیەوە.

-ساڵانە لەوەرزی زستاندا گەشتیارێکی زۆر ڕوودەکەنە دەڤەری سۆران، بۆ بینینی سروشتە جوانەکەی سۆران و یاریکرن لەناو بەفردا، بەپێی ئاماری گەشتوگوزاری سۆران-یش، تەنها لە پشوی سەری ساڵدا ٣٠ هەزار گەشتیار ڕوویانکردووەتە سۆران، ڕاپۆرتێکی ڕۆژنیوز لەوبارەیەوە.