ڕۆژەڤی ٥-٥-٢٠١٩

- مەراسیمی نۆیەمین ساڵەی تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان لە شاری هەولێر لەسەر گۆڕەکەی بەڕێوەدەچێت، ئەمڕۆ کاتژمێر ٤ی ئێوارە.. بەڤیدیۆ


- مەراسیمی نۆیەمین ساڵەی تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان لە کەرکوک بەڕێوەدەچێت، ئەمڕۆ کاتژمێر ٤ی ئێوارە..بەڤیدیۆ

-لەبەردەم دەرگای سەرەکیی زانکۆی سلێمانی کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەکی بەیانی لە لایان دەستەی یادکردنەوەی شەهید سەردەشت عوسمان مەراسیمێک بەڕێوە دەچێت..بەڤیدیۆ

-لە ئەفەنی کافێ تەنیشت مارکێتی زارا کاتژمێر ٣ی دوای نیوەڕۆ مەراسیم بەڕێوەدەچێت..بەڤیدیۆ

- ساڵیادی شەهیدی قەڵەم (سەردەشت عوسمان) لە کەلار دەکرێتەوە، کاتژمێر :٩:٣٠ خولەکی شەو..بەڤیدیۆ

- لە شارۆچکەی ڕانیەش مەراسیمی نۆیەمین ساڵەی تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان ئەنجامدەدرێت، کاتژمێر ٤ی ئێوارە..بەڤیدیۆ

- ئەمڕۆ کاتژمێر ۲:٠٠ی پاشنیوەڕۆ لە سلێمانی، کۆڕێک ڕێکخراوە لە لایەن پەرلەمانتار "شادی نەوزاد" بە ئامادەبوونی نوێنەری (هەموو لایەنە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکان) ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە تایبەتە بە (بەکارهێنانی ژیانی تاکەکەسی لە یەکلاکردنەوەی ململانێکاندا) لە هۆڵی هۆتێل تایتانیک.

-شاندی پارتی سەردانی سلێمانی دەکات، سەرەتا لەگەڵ یەکێتی کۆدەبێتەوە و دواتر لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە.

- خوێندکارێکی ژن، لە پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانی، ماوەی چەند ساڵێکە وەک یەکەم ژن لە هەرێمی کوردستان دەستی بە ژەنینی ئامێری کۆنتراباس کردووە، تا ئێستاش بە ژەنینی ئامێرەکەی بەشداری لە چەند کۆنسێرتێکدا کردووە. ڕۆژنیوز بۆ ئاشنابوون بە چالاکییەکانی و ناساندنی زیاتری ئامێری کۆنتراباس لە نزیکەوە ئەو ژنە هونەرمەندە دەدوێنێت.. بەڤیدیۆ 

- سەرۆکی عەشیرەتی سورچی بە گرنگییەوە باس لەیەکێتیی کورد دەکات و داوا دەکات، کە عەشیرەتەکان و لایەنە سیاسییەکان پێکەوە کار بۆ بەدیهێنانییەکێتیی نەتەوەیی کورد بکەن، دژایەتیی خۆشی بۆ بۆردوومانەکانی سوپای تورک دەردەبڕێت و دەڵێت: داوا لە تورکیا و ئێران دەکەینڕێز لە سەرەوەریی خاکەکەمان بگرن..بەڤیدیۆ

- بەخێوکردنی ئاژەڵ بەشێوازی نا دروست و بەرەڵاکردنیان بۆسەر شەقام و کۆڵانەکانی شاری هەڵەبجە، جگە لەوەی ژینگەی شارەکەی تێکداوە، گرفتی زۆریشی بۆ شارەوانی دروستکردوە و سیمایەکی ناشرینیشی بەو پارێزگایە بەخشیووە، سەرۆکی شارەوانیش دەڵێت: هەوڵیانداوە ئەودیاردەیە بنبڕ بکەن، بەڵام سەرکەتوو نەبوون، لە ڕۆژانی ئایندەشدا ڕێوشوێنەکان توند دەکەنەوە..بەڤیدیۆ