ڕۆژەڤی ٥/٦/٢٠١٩

-لە ئەمساڵدا بەهۆی زۆری باران و تەرزە و سەرماوە، لە سنوری ئیدارەی گەرمیان بەرهەمی سەوزە زیانی بەرکەوتووە و بەشێک لە کێڵگەکان لەناوچوون و بەشێکیشیان توشی نەخۆشی هاتوون، ئەمەش وایکردووە بەرهەمی سەوزە کەمببێتەوە و نیگەرانی جوتیارانی لێکەوتووەتەوە... ڕاپۆرتێکی تایبەت.. بە ڤیدیۆ


-هاوشێوەی توێژەکانی دیکە کەسایەتی و مامۆستایانی ئاینی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین، داوای کارکردن بۆ یەکێتی نەتەوەیی دەکەن و داوادەکەن هەموومان پێکەوە بە یەکگرتوویی دەستکەوتەکانی باشور و ڕۆژئاوای کوردستان بپارێزن و هەوڵی یەکڕێزی نێو ماڵی کورد بدەن.. لێدونای تایبەت.. بەڤیدیۆ

-بۆردومانەکانی دەوڵەتی تورک، جگە لە وێرانکردنی گوند و ژینگە و شەهیدکردنی هاوڵاتیانی باشوری کوردستان، شوێنی یاری منداڵانیش دەکاتە ئامانج و لەو چوارچێوەیەدا منداڵانی گوندی سیران-ی سەر بەشارۆچكەی سیدەكانی سنوری پارێزگای هەولێر، باس لە کاریگەرییەکانی بۆردومانەکان دەکەن.. لێدوانی تایبەت.. بە ڤیدیۆ

-چەند ڕۆژێكە دەوڵەتی توركیا لە ڕێگای زەمینیەوە جارێكی دیکە خاكی باشوری كوردستانی بەزاندووەتەوە هەروەها لەڕێگای ئاسمانیشەوە بۆردومانی گوندنشینانی بناری قەندیل دەكات بەهۆی بۆردومانەكانیشەوە زیانێكی زۆر بە گوندنشینان كەوتووە تاوەكو ئێستاش حكومەتی عێراق و بەرپرسانی هەرێمی كوردستان لەهەمبەر ئەو پرسە بێدەنگن، د.کامەران مەنتک، مامۆستای زانكۆ لەمبارەیەوە بۆ ڕۆژنیوز دەدوێت.. بە ڤیدیۆ