ڕۆژەڤی ٦/١٠/٢٠١٨

* لە کاتژمێر ٨ی بەیانی،گروپێکی خۆبەخشی خوێندکارانی زانکۆ ژێر پردەکەی شەقامی مەولەوی لە شاری سلێمانی  پاک دەکەنەوە،تاوەکو کاتژمێر ۳ بەردەوام دەبن.. بە ڤیدیۆ


*ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆدەبێتەوە.. کاتژمێر ١١:٠٠ لە مەکتەب سیاسیی لە سلێمانی.. بە ڤیدیۆ

*دانیشتوانی گوندەکانی دەوروبەری بیرە نەوتەکانی حەسیرە لە سنووری گەرمیان، نیگەرانن لە چڕبوونەوەی دووکەڵی بیرە نەوتەکان و هۆشداری ده‌ده‌ن له‌ دروستبوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستییان، بیرە نەوتەکانی گوندی حەسیرە-ی، سەر بە شارەدێی سەرقەڵای سەر بە شارۆچکەی کفری، لە ساڵی ۲۰۱۱ - وه‌ له‌لایه‌ن کۆمپانیای گاز پڕۆمی ڕووسی-یه‌وه‌ دروستکراون و کاریی تێدا ده‌کرێت، و ڕۆژانە ۲٥ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنن.. بە ڤیدیۆ

*بەمەبەستی شەرمەزارکردنی ساڵیادی گەلەکۆمەی ٩ی ئۆکتۆبەر لە دژی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە، لە چەندین شار و شارۆچکەی باشوری کوردستان خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت، کۆمیتەی چالاکی بۆ ئازادیی ئۆجالان زنجیرە خۆپیشاندانێک ڕێکدەخات بۆ شەرمەزارکردنی گەلەکۆمەی ٩ی ئۆکتۆبەر، کات و شوێنی ئەو چالاکییانە بەم شێوەیە ڕاگەیەندراوە.

*هاوڵاتییان زۆربوونی ڕێژەی کوشتن و ناچارکردنی ژنان بە خۆکوشتن دەگەڕێننەوە بۆ ناهۆشیاری کۆمەڵگا و کەم تەرخەمی ڕێکخراوەکانی ژنان، ڕۆژ بە ڕۆژ ڕێژەی کوشتن  و خۆکوشتنی ژنان زیاد دەبێت، بەگوێری چەند ئامارێک کە دەست ڕۆژنیوز کەوتووە، تەنیا لە شەش مانگی دەستپێکی ٢٠١٨-دا ٢٠٤ ژن کوژراون و ناچارکراون بە خۆکوشتن، سێ هەزار و ٤٧٠ ژن-یش بەهۆی توندوتیژییەوە سەردانی دەزگا پەیوەندیدارەکانیان کردووە.. بە ڤیدیۆ