ڕۆژەڤی ٦-١٠-٢٠١٩

- ئەمڕۆ هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆم گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی دژی بڕیارێکی پەروەردەی گەرمیان بە داخستنی هەردوو بەشی''وەرزش و هونەر'' بەڕێوەدەچێت، شوێن، بەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان، کاتژمێر،١٠:٠٠ی سەرلەبەیانی.


- کۆبوونەوەی لایەنە سیاسیەکان لەسەر ئاستی ڕاگەیاندن بەمەبەستی نوسینەوەی پەیڕەوپڕۆگرام و دروشمەکانی لیستی هاوپەیمانی کوردستانی بەڕێوەدەچێت، شوێن، هەولێر- بارەگای مەڵبەندی کۆمەڵی ئیسلامی، کاتژمێر، ١١:٠٠ی پێشنیوەڕۆ.

- دەشتی شارەزوور، یەكێكە لەدەشتە بەپیتەكانی كوردستان، چەندەها بەربوومی كشتوکاڵی جیاوازی تێدا بەرهەم دەهێنرێت، كونجی یەكێكە لەبەرهەمەكانی و جوتیاران ئێستا خەریكی بڕینی كونجیەكانیانن، بەڵام وەک جوتیاران دەڵێن: هاوردەکردنی بەرهەمی دەرەکی زیانی لە بەرهەمهێنانی کونجی-شداوە.

- بە درێژایی مێژ‌وو، لەکۆمەڵگادا ژنان له‌لایەن خێزان و تاکەکانی کۆمەڵگاوه ‌ڕووبەڕووی توندوتیژیی جیاواز بوونەتەوە و دەبنەوە؛ ئەمەش کاریگەریی نەرێنی لەسەر ژیانی ژنان دروست دەکات و وایان لێدەکات لە کۆمەڵگادا نەتوانن خاوەنی بڕیاری خۆیان بن.

ک.س