ڕۆژەڤی  ٦-١٢-٢٠١٨

- خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان گردبوونەوەیەک لە بەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا لە هەولێر ئەنجام دەدەن و داوای خەرجکردنی دەرماڵەکانیان دەکەن، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٣٠ی بەیانی.


- ڕێکخراوی زار بۆ بەرگری لە ئازادییەکان لە یادی شەهیدکردنی کاوە گەرمیانی لە بەردەم پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر یادی دەکاتەوە، ئەمڕۆ کاتژمێر ١١ی بەیانی.. بەڤیدیۆ

- فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیی لە پەرلەمان ساز دەکات، کاتژمێر ١٢:٣٠ خولەک.. بەڤیدیۆ

- یەکێتی نێودەوڵەتی ژنانی تەلەفزیۆن و ڕادیۆ چالاکییەک ئەنجام دەدات لەسەر نەهێشتنی جیاوازی جێندەریی لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن، لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، ئەمڕۆ کاتژمێر ١ی دوانیوەڕۆ لە هۆتێل تایتانیک لە سلێمانی.. بەڤیدیۆ

-گروپی دەنگی شەقام هەوڵوێستی خۆیان لەسەر ڕووەداوەکانی تەقەکردن لە چەند ڕۆژی ڕابردووی شاری سلێمانی دەخەنەڕوو، کاتژمێر ٢:٠٠ی پاش نیوەڕۆ لە پارکی نالی شاری سلێمانی..بەڤیدیۆ

- لە سلێمانی پەناگەی ئاژەڵان بونیاد دەنرێت بۆ پاراستنی گیانی ئاژەڵان، لە ناوچەی پیشەسازیی بەرامبەر کارگەی خالقی، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ..بەڤیدیۆ

- کەرکوک وێڕای دەوڵەمەندی بە سامانی نەوت، بە یەکێک لە کۆنترین شارەکانی ناوچەکە هەژماردەکرێت، بازاڕی قەیسەریش لە شوێنەوارە دێرینەکانی شارەکەیە، بە پێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی یونیسکۆ کە لە ساڵی ٢٠١٦ بڵاوکراوەتەوە، ئەو بازاڕە یەکێکە لە چواردە شوێنەوارە هەرە دێرینەکانی جیهان..بەڤیدیۆ

- ماوەی مانگێکە لە گەڕەکی شەهیدانی شاری هەڵەبجە ماڵێک بۆ کاری ژنان کراوەتەوە، کە ژنێکی شارەکە سەرپەرشتیی دەکات و ١٠ ژنی دیکەش تیایدا کار دەکەن..بەڤیدیۆ

- چاودێران و ڕۆژنامه‌نووسانی شاری که‌رکوک، هۆشداری ده‌ده‌ن له‌ ده‌ستێوه‌ردانی تورکیا له‌ کاروباری ناوخۆی شاره‌که‌، شاره‌زایه‌ک له‌ سیاسه‌تی تورکیا-ش ده‌ڵێت، تورکیا ده‌یەوێت پێکه‌وه‌ژیانی گه‌لان له‌ شاره‌که‌ لەناوبه‌رێت...بەڤیدیۆ