ڕۆژەڤی ٦-١-٢٠١٩

- لە سەرانسەری کوردستان و ئەوروپا مانگرتن لە خواردن دژی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان بەردەوامە، ئەمڕۆش مانگرتنەکەی لەیلا گوڤەن لە زیندانی ئامەد دەبێتە ٦٠ ڕۆژ و مانگرتنی ناسر یاگز لە هەولێر دەبێتە ٤٧ ڕۆژ.


-لە هەولێر و سلیمانی و مەخمور گروپی نوێ دەست بە مانگرتن لە خورادن دەکەن، لە شەنگالیش مانگرتن دەستپێدەکات.. بەڤیدیۆ

- لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی لە شاری هەولێر ئەنجامەکانی ڕاپرسییەک لەبارەی پرسی لامەرکەزیی لە پارێزگای هەولێر ڕادەگەیەندرێت، لەلایەن گروپی لامەرکەزیی هەولێر، ئەمڕۆ کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ لە هۆڵی چوارچرا.. بە ڤیدیۆ

- چالاکوانانی ژنان لە گەرمیان لە دژی بڕیاری لابردنی (لەمیعە محەمەد) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تووندووتیژی دژ بە ئافرەتان لە گەرمیان و دانانی پیاوێک لە جێگەکەی، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی ئەنجامدەدەن، ئەمڕۆ کاتژمێر ۳ی ئێوارە لە پارکی لەیلا قاسم لە کەلار.. بەڤیدیۆ

- ئەمڕۆ کاژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسیی تایبەت بە ڕاگەیاندنی ئاماری ڕووداوەکانی ساڵی ٢٠١٨ لـەناو بارەگای بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بەڕێوەدەچێت.. بەڤیدیۆ

- لە ساڵیادی دامەزراندنی سوپای عێراق کۆمەڵێک ڕێکخراو چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئەمڕۆ لە کاتژمێر ۲ی پاش نیوەڕۆ دەچنە سەر مەزاری شەهیدانی هەڵەبجە و تاجە گوڵینە و ئاڵای هەرێمی کوردستان دادەنێن.. بەڤییدۆ

- ئنستیتوتی کەلەپووری کورد، ۱٦ ساڵە کار لە سەر دەنگ و نووسراوە دێرینەکانی هەر چوار پارچەی کورستان دەکات و بووەتە گەنجینەیەکی کەلەپووری زارەکی و ژیان بە بەر دەنگ و نووسینە ونبووەکاندا دەکاتەوە.. راپۆرتێکی تایبەتی ڕۆژنیوەزە.. بە ڤیدیۆ

- گوندی گوڵان سەر بە شارەدێی سەرکەپکانی قەزای ڕانیە، لە هەر دوو وەرزی هاوین و زستان دەبێتە شوێنی گەشتیاریی دانیشتوانی سنوری ئیدارەی ڕاپەرین، لەم وەرزەشدا بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە هاوڵاتیان ڕووی تێدەکەن.بابەتێکی تایبەتی ڕۆژنیوزە، بە ڤیدیۆ