ڕۆژەڤی ٦-٥-٢٠١٩

-بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی ئازادیی ڕادەربڕینەوە، ڕێکخراوی ئاشتیی و ئازادیی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا یاداشتێک سەبارەت بە پێشێلکاریی سەر ئازادیی ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستان دەخاتەڕوو.. کاتژمێر ٩:٣٠ خولەک، لەناو بیانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان.. بەڤیدیۆ


-مامۆستایان و فەرمانبەرانی شاری سلێمانی باس لە گرنگی یەکێتی نەتەوەیی لە ناو گەل و لایەنە سیاسییەکان دەکەن، جەخت لە ئەوە شدەکەنەوە کە گرنگە لە پڕۆگرامی خوێندن و پەروەردەدا یەکێتی نەتەوەیی ڕەنگبداتەوە.. بە ڤیدیۆ

-کامیار سابیر، نووسەر و لێکۆڵەر پێیوایە دەکرێت لایەنە کوردستانییەکان یەکێتییەکی نیشتمانیی پێکبهێنن لە پرسە ستراتیژییەکاندا، "لانیکەم نۆکەرایەتی بۆ داگیرکەران نەکەن"، هەروەها ستایشی تێزەکانی ئۆجالان دەکات و دەڵێت: ئۆجالان دەیەوێت نەتەوەی دیموکرات بەدیبهێنێت، کە هەموو نەتەوەکانی دیکە لە خۆیدا کۆبکاتەوە.. بەڤیدیۆ

-لە سنووری گوندەکانی سنوری شارەدێی سەنگەسەر و بناری قەندیل، ئێستا کاتی مەڕبڕینەوەیە و هێشتاش ئەو کارە بە هەرەوەزی لە لایەن خەڵکی ناوچەکە ئەنجامدەدرێت. مەڕدارانیش نیگەرانن لەوەی حکومەت هاوکارییان ناکات، داواش دەکەن لەپێناو برەودان بە بەروبوومی ناوخۆ ڕێگە بە هاوردەی بەروبوومی دەرەوە نەدرێت.. بەڤیدیۆ