ڕۆژەڤی ٦/٦/٢٠١٩

-خانەقای بیارە، کە ماوەی١٣٠ ساڵە دامەزراوە جیاواز لەوەی شوێنی خوێندنی زانستە شەرعییەكان و پێگەیاندنی سەدەها كەسایەتیی ناودار و مامۆستای ئاینییە، ماڵێکییشە بۆ هەمووان و لەوێ کەس خاوەن ماڵ نییە..ڕاپۆرتی تایبەت.. بە ڤیدیۆ


-تێکەڵکردنی ماددەی هۆشبەر لەگەڵ دەرمانی نێرگەلە، بە سەرەتایەکی مەترسیدار بۆ ئالودەبوون بە ماددەی هۆشبەر ئەژمار دەکرێت و لە سۆران ڕێکخراوەکان داوا دەکەن ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەر ئەو خاوەن کافتریایانەدا بگیرێتە بەر، کە نێرگلەی تێدا دەکێشرێت.. ڕاپۆرتی تایبەت

-بورهان شێخ ڕەئوف، چاودێری سیاسیی ڕایدەگەیەنێت، کە دەوڵەتی تورک فشارێکی زۆر دەکات بۆ چارەسەرنەکردنی پرسی کەرکوک و دانەنانی پارێزگارێکی کورد بۆ ئەو شارە، پێشیوایە، کە ئاڵۆزییەکانی کەرکوک و ئۆپەراسیۆنی دەوڵەتی تورک لە خواکورک لەیەک جیانین و یەک ئامانجیان هەیە.. لێدوانی تایبەت.. بە ڤیدیۆ

-شوان محەمەد، ڕۆژنامەنووس ئاماژە بەوەدەکات، کە تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان کەشێکی دیموکراسیی و مەدەنیی بۆ حزبە ئۆپۆزسیۆنەکان نەڕەخسێندراوە، ڕەخنەش لەو حزبانە دەگرێت کەڕۆڵی ئۆپۆزسیۆنیان گێڕاوە و دەڵێت: نەیانتوانیوە هەم لەڕووی ڕوئیای سیاسیی و هەم ڕوئیای فکریی و هەمیش لەڕووی مۆراڵەوە، پارتی و یەکێتی تێبپەڕێنن..لێدوانی تایبەت.. بە ڤیدیۆ