ڕۆژەڤی ٦/٨/٢٠١٨

*٣٠ ساڵ لەمەوبەر، لە ڕۆژی ٦ی ئابی١٩٨٦، لە گەرمەی شەڕی نێوان عێراق و ئێران، بەھۆی تۆپبارانی سوپای ئێرانەوە بۆسەر سنووری دەشتی شارەزوور، (خوێندنگەی سیروانی سەرەتایی) لە شارەدێی سیروان تۆپباران کرا، کە ئەو کاتە لەلایەن دانیشتوانی ناوچەکەوە وەکو پەناگەیەک بەکارهاتبوو بۆ خۆپاراستن لە تۆپبارانەکانی ئێران، ئەمەش شەھیدبوونی نزیکەی٢٠٠ هاوڵاتی و برینداربوونی سەدانی دیکە، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٠٠بە مەراسیمێک لە شارەدێی سیروان ئەو قوربانیانە بەبیردەهێندرێنەوە.. بە ڤیدیۆ


*کاتژمێر ١٢:٠٠ی پێش نیوەڕۆ، ئاسایشی سلێمانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیی سەبارەت بە بەکارهێنان و بازرگانییکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە ساز دەکات.. بە ڤیدیۆ

*لە ماوەی حەوت مانگی ڕباردوو لە پارێزگای هەولێر شەش کرێکار گیانیان لەدەستداوە.. ئامارێکە ڕۆژنیوز تایبەت لە لقی هەولێری سەندیکای کرێکاران وەریگرتووە.. بە ڤیدیۆ

*ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٦:٠٠ی ئێوارە لە هۆڵی ڕۆشنبیریی لە شارۆچکەی سەیدسادق، گروپی شانۆی موکریان و گروپی هزر و هونەری بڕیار، شانۆیی ( هاوارێک لە کەناری دۆزەخەوە ) نمایش دەکه‌ن.. بە ڤیدیۆ