ڕۆژەڤی ٦-٩-٢٠١٩

- کتێبخانەی سەنتەری چالاکی گەنجان لەشارۆچکەی کەلار هەڵدەستێت بەسازدانی سمینارێک بۆ بڵاوکردنەوەی کتێبی' کورد نەتەوەیەکی کۆمەڵکوژکراو'، کاتژمێر٠٥:٠٠ی ئێوارە، بە ڤیدیۆ.


- لە شارۆچکەی کەلار پیشەوەرێک ٣٥ ساڵە کاری کورەچێتی دەکات، ئەو کورەچییە باس لەوەدەکات، تاکە وەستای کورەچییە لە سنوورەکە و پیشەکەی لە باو و باپیرانیەوە بۆ ماوەتەوە، بەڵام لە ئێستادا کارەکەی بەرەو لە ناوچوون دەچێت و بەهۆی زەحمەتی کارەکە و پێشکەوتنەکانی تەکنەلۆژیاش منداڵەکانی ئامادەنین درێژە بە کارەکەی بدەن، ڕاپۆرتێکی تایبەتی ڕۆژنیوز لەسەر ئەو پیشەوەرە.

- خەتەنەکردن وەک کلتورێکی مەترسیدار لەسەر تەندروستیی و ژیانی ژنان و کچانی منداڵ هیشتا لە باشوری کوردستان ماوەتەوە، هەرچەندە بە یاسا قەدەغەکراوە و چەندین هەڵمەتی هۆشیارییش لەوبارەیەوە بەڕێوەچووە، بەڵام هەوڵەکان نەگەشتوونەتە ئاستێک کە ئەو دیاردەیە بنەبڕ بکات، بەدواداچونێکی ڕۆژنیوز لەوبارەیەوە.

- سەرژمێری گشتی لە پارێزگای كەركوك ترسی لای لایەنە كوردییەكان لە شارەكە دروستکردووە، هاوسەرۆكی تەڤگەری ئازادیش لەو شارە هۆشداری دەدات لەوەی کە سەرژمێری لە ئێستادا كەركوك لە دەستی كورد دەردەكات، ئەندامێكی ئەنجوومەنیش دەڵێت: كورد ئێستا نەتەوەی دووەمە، بۆیە ئەستەمە بەم دۆخە بە سەرژمێری ڕازیبین، ڕاپۆرتێکی ڕۆژنیوز لەوبارەیەوە.