ڕۆژەڤی ٧-١٠-٢٠١٩

- وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ھەڵدەستێت بە سازدانی وۆرک شۆپێک لە دیوانی وەزارەت بە مەبەستی ھەموارکردنەوەی ڕێنمایی تایبەت بە ماف و ئیمتیازاتی کەمئەندامان و خاوەنپێداویستی تایبەت، لە کاتژمێر ١٠ ی سەرلەبەیانی  لە هەولێر.


- سەرەڕای چەندین بەڵێن بۆ چارەسەرکردنی، نزیکەی پێنج مانگە ئاوی شارەدێی باوەنوری سەر بە کەلار بە پیسی ماوەتەوە، بەشێک لە هاوڵاتییانیش بەیەکجاری ئاوی حکومییان بەستووە و لە کانیاوەکانەوە ئاویان ڕاکێشاوە، ئیدارەی گەرمیانیش دەڵێت: کێشەکەمان گەیاندۆتە جێگری سەرۆکی حکومەت و لە زوترین کات چارەسەردەکرێت.

- به‌رپرسێكی كورد، له‌ شاره‌دێی جه‌باره‌، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بەهۆی کۆچی کورد و نیشتەجێبوونی خێزانە عەرەبەکان، ئه‌گه‌ر بێت و سه‌رژمێری لە شارەدییەکەیان بكرێت، كورد زیانی بەر دەکەوێت و ده‌دۆڕێت، ئاماژه‌ش به‌وەشده‌كات کە شارەدێیەکەیان بووەتە قوربانی ململانێ سیاسییەکان و کورد هیچ شتێکی وای بۆ ئەو سنورە نەکردووە.

ک.س