ڕۆژەڤی ٧-١٢-٢٠١٩

لە هۆڵی تەوار لە شاری سلێمانی، نوێنەرایەتی کونگرەی ستار لە باشووری کوردستان ، هەڵدەستێت بە سازدانی کۆبوونەوەیەک بۆ بەڕێز ،(ئاسیا عەبدوڵا - ئەندامی کوردیناسیۆنی کونگرەی ستار ) ، سەبارەت بە بارودۆخی ڕۆژئاوای کوردستان و هەروەها وەکو ژن دەتوانین چی بکە بۆ ئەم بارودۆخە،  کاتژمێر ۳:۳۰خولەک.


ئۆفیسی هاوپەیمانیی نیشتمانی لە سلێمانی، بە ئامادەبونی نوێنەری جێگری سەرۆکی حکومەت و نوێنەری سەرجەم لایەنەکان و وەزیر و پەرلەمانتارانی ژن، گفتوگۆیەکی کراوە سەبارەت بە توندوتیژی دژی ژنان و میکانیزمەکانی چارەسەر لە ژێر ناونیشانی 'بەدەنگی بەرز بڵێ من مرۆڤم، من ئافرەتم' ساز دەکرێت و یاداشتێک ئامادە دەکرێت بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان، کاتژمێر١٠:٠٠.

لە بەردەرکی سەرا لە  شاری سلێمانی، بەبۆنەی تێپەڕبونی ۱٠٠ ساڵ بەسەر پەیمانی لۆزان و بەمەبەستی پشتیوانی خەباتی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کوردستان و ئایندەی نیشتمان، گردبونەویەک ئەنجام دەدرێت، کاتژێر ٠٣:٠٠

دوای هەڵمەتی بایکۆتی کاڵای تورکی لە باشوری کوردستان، کەرتی پیشەسازیی و بەرهەمێنان لە هەرێمی کوردستان بووژاوەتەوە و لە ٥٥%ی کارگە ناوخۆییەکان کەوتوونەتەوە کار، لە دوو مانگی ڕابردووشدا ٤٢ کارگە دەستیان بەکار کردووەتەوە.

هاوڵاتیانی شارۆچکەی ڕانیە، هۆکاری نەبەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی بۆ هەبوونی دەستی دەرەکی دەوڵەتانی ناوچەکە دەگێڕنەوە لەحزبەکاندا و پێیانوایە پرسی کورد لە ئێستادا بۆتە جێی باسی چڕی وڵاتانی زلهێز، بۆیە ئەوەی ئێستا گرنگە بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجە، یەکگرتوویی نێو ماڵی کوردە.

س.ح