ڕۆژەڤی  ٧-١-٢٠١٩

- لە سەرانسەری کوردستان و ئەوروپا مانگرتن لە خواردن دژی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان بەردەوامە، ئەمڕۆش مانگرتنەکەی لەیلا گوڤەن لە زیندانی ئامەد دەبێتە ٦١ ڕۆژ و مانگرتنی ناسر یاگز لە هەولێر دەبێتە ٤٨ ڕۆژ.


- بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەڵەبجە ئاماری ساڵی ٢٠١٨ ڕادەگەیەنێت، ئەمڕۆ کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ.

- ئەمڕۆ حزبه‌ کوردییه‌کان لە خورماتوو کۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئەندامانی ئه‌نجومه‌نی شارۆچکه‌که‌ هه‌یه.

- ‌یەکێتی و پارتی هەیە لە هەولێر بە سەرپەرشتی مەسعود بارزانی و کۆسرەت ڕەسوڵ، کۆدەبنەوە.

-بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی هەولێر کاروچالاکی و ئاماری ڕووداوەکانی ساڵی ۲۰۱۸ ڕادەگەیەنێت لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا، کاتژمێر ١١:٠٠، بە ڤیدیۆ.

- وەزیری پەروەردە لە یەکێک لە خوێندنگاکان هۆڵێ تاقیکردنەوەکان بەسەر دەکاتەوە و دواتر کۆنگرە ڕۆژنامەوانیی دەبەستێت، کاتژمێر ٨:١٥ خولەک، بەڤیدیۆ

- هێرش و هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی خەڵکی کوردستان بەردەوامە، بەڵام تێکۆشانی گەلی کوردیش لە ئاستێکی بەرزدایە، لەوبارەیەوە هاوڵاتیانی گەرمیان بۆ ڕۆژنیوز دەدوێن.

- یەکێتى و بزوتنەوەى نەتەوەى تورکمان لەسەر پۆستى سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک ململانێ دەکەن و یەکگرتووى ئیسلامیش ئەو پۆستە بە پشکى خۆى دەزانێت، بە گوێرەى وتەى بەرپرسێکى یەکێتیش پ- د- ک هەوڵدەدات لە ڕێگاى تورکمانەکانەوە هەوڵدەدات ئەو پۆستە بۆ یەکێتى نەبێت.

- ڕێگاى هامڵتۆن، کە ڕێگاى سەرەکى نێون دەڤەرى سۆران و دەروازەى سنورى حاجى ئۆمەرانە، بووەتە ڕێگاى مەرگ بۆ هاوڵاتیان و سەرچاوەى داهات بۆ حکومەتى هەرێمى کوردستان.

- هاوڵاتییەکی گوندێکی سنوری شارۆچکەی کۆیە، ماڵەکەی خۆی کردووەتە مۆزەخانەیەکی بچوک و ژمارەیەک کەلوپەلی مێژویی ناوچەکەی کۆکردوەتەوە و باس لەوە دەکات، دەیەوێت لەو ڕێگەیەوە شێوازی ژیانی ڕابردوو پیشانی نەوەی نوێ بدات.