ڕۆژەڤی ٧-٢-٢٠١٩

- ٤٠مین گروپی هەدەپە لە هەولێر دەست بە مانگرتن دەکەن، ئەمڕۆ کاژمێر ١١.. بەڤیدیۆ


- دیوانی چاودێری دارایی ۆرک شۆپێک ئەنجام دەدات و تیایدا داوا دەکات دادگا و پەرلەمان دەسەڵات بەو دیوانە بدەن مافی حکومدانی هەبێت لەسەر پرسەکانی گەندەڵی، نەک پرسەکان بگەڕێنرێنەوە بۆ دادگا و ئەوان نەزانن چی بەسەر دێت، ئەمڕۆ لە هەولێر کاتژمێر ۱٠:۳٠.

- پەیمانگای  تەکنیکی کوردستان و کۆلێژی پەرستاری زانکۆی سلێمانی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی خەتەنەکردنی مێینە، گفتۆگۆیەکی کراوە ئەنجام دەدەن، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠ بۆ ١٢ی نیوەڕۆ، لە  بەرزاییەکانی سلێمانی، لە ناوەندی فێرکاریی فار شێخ تەیب قەیوانی… بەڤیدیۆ

- ژنانی شاری کەرکوک باس لەوە دەکەن، کە ڕۆژانە دەیان کەس لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان گێچەڵیان پێدەکەن و بێزاریان دەکەن، ڕاوێژکاری یاساییش لەدادگای کەرکوک دەڵێت: لە ڕووی یاساییەوە گێچەڵ بە تاوان هەژمار دەکرێت، بەڵام هیچ بڕگەیە نییە بۆ سزادانی تاوانبارەکە.. بە ڤیدیۆ

- محەمەد ساڵح بەرزنجی، نووسەر و ڕۆژنامەنووس باس لەوە دەکات، کە ئەردۆغان بە دووژمنتایەتییکردنی کورد، دەیەوێت دەوڵەتی عوسمانی زیندوو بکاتەوە،  بێ هەڵوێستیی عێراق و هەرێمیش بەرامبەر داگیرکاریی، بۆ هەبوونی بەرژەوەندیی ئابووریی دەگێڕێتەوە، دەشڵێت: دۆخی ئێستای کوردستان پێویستی بە یەکبوونی گەلی کوردە.. بە ڤیدیۆ

- بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم، لە بارەی شۆفێرانی تەکسییەوە شۆفێرانی کردووە بەدوو بەشەوە بەشێکیان بە بڕیارەکە ڕازین و بەشێکیشیان دەڵێن، بڕیارەکە زیانی زۆری مادییان پێدەگەیەنێت، بریکاری وەزارەتی ناوخۆش، دەڵێت: ئەو بڕیارە ئەو دەری نەکردووە و هیچ پەیوەندییەکیشی بە بڕیارەکەوە نییە.. بە ڤیدیۆ

- سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ بیانوویەکی بۆ هەڵوەشاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە نەماوە، ئەوەش دەخاتەڕوو، کە لەگەڵ دەستبەکاربوونی پەرلەمانی هەرێم، یەکەم کاریان بۆ هەڵوەشاندنەوەی پاشەکەوت دەبێت.. بە ڤییدۆ

- مانگرتنی ئه‌نجومه‌نی ژنانی عه‌شتاری کامپی په‌نابه‌رانی شه‌هید ڕۆسته‌م جودی، له‌به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان هه‌فته‌یه‌کی تێپه‌ڕاند، به‌هۆی تێکدانی چادری مانگرتوانیشه‌وه‌ له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه‌، مانگرتوان له‌ به‌ر سه‌رما له‌ دۆخێکی خراپدان و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وە ده‌که‌ن که‌ "تاوه‌کو یو ئێن بێده‌نگیی نه‌شکێنێت و داواکارییه‌کانمان جێبه‌جێ نه‌کات ده‌ست له‌ چالاکیه‌که‌مان هه‌ڵناگرین"... بە ڤیدیۆ