ڕۆژەڤی ٧-٥-٢٠١٩

- خوێندکاران لە خوێندنگایەکی ئامادەیی لە شاری سلێمانی وانەی سینەما دەخوێنن، هەتائێستا  ١٥ کورتە فیلمیان بە مۆبایل تۆمار کردووە، گرتەکانیش بە بەرنامەی تایبەت بە مۆبایل و کۆمپیوتەر مۆنتاژ دەکەن.. بەڤیدیۆ


- دانیشتوانی شاره‌دێی ڕزگاری، ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، کە پاشماوەی دوو کارگەی دروستکردنی بۆری پلاستێک لە نزیک ماڵەکانیان بووەتە سەرچاوەی بڵاوبونەوەی نه‌خۆشی پێست و هەڕەشە بۆ سەر تەندروستیان و ژینگەی ناوچەکە‌، پسپۆرێکی بواری کیمیاش، پشت ڕاستی دەکاتەوە کە ئەو پاشماوانە مه‌ترسی زۆری هه‌یه‌ له‌سه‌ر ژینگه‌ و مرۆڤ..بەڤیدیۆ

- پێکهاتە جیاوازەکان بە گرنگییەوە لە یەکگرتوویی گەلی کورد دەڕوانن و پێیانوایە، کە بە یەکگرتوویی و پێکەوە کارکردن دەتوانن ئامانجەکان بە دیبێت، دەشڵێن هەموو هەوڵێکی دوژمن بۆ سڕینەوەی نەتەوەی کوردە و بۆیە دەبێت یەکگرتووبین..بە ڤیدیۆ

- پارێزەران و چالاکوانان لە شاری هەولێر، پشتیوانیی لە مانگرتووان دەکەن و ڕایدەگەیەنن، کە پێویستە هەمووان پشتیوانی مانگرتووان بکەن و بەشداریی جالاکییەکان ببن.. بەڤیدیۆ

- حکومەتی عێراق بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەکردنی چیمەنتۆی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دەکردووە، باجیشی لەسەر ١٥٠ کاڵا زیادکردووە، جێگری سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان دەڵێت: بڕیارەکە بەرهەمی ناوخۆ و هەلی کار زیاتر دەکات.. بەڤیدیۆ