ڕۆژەڤی ٧/٨/٢٠١٩

- كاتژمێر ١٠:٠٠ حزب و لایەنە سیاسییەكان لە كەركوك لەبارەگای كۆمەڵی ئیسلامی كۆدەبنەوە، لەگەڵ پەرلەمانتارانی عێراق..بەڤیدیۆ


-كاتژمێر ١١:٠٠ كۆنفرانسێك لەژێر ناونیشانی (بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی منداڵان)بە ئامادەبوونی سەرۆكی ڕێكخراوی گرین دیسێرت و بەرپرسانی وەزارەتی ڕۆشنبیریی و وەزارەتی پەروەردە لە هۆتێل چوار چرای هەولێر بەڕێوە دەچێت..بەڤیدیۆ

-لە شارەزوور تراکتۆرێکی کشتوکاڵیی، کە لەلایەن کەسێکی سنوورەکەوە دروستکراوە نمایش دەکرێت.. کاتژمێر ١٠:٠٠ بەڤیدیدیۆ

_  ژنانی چالاکوان لە شاری سلێمانی ئیدانەی ڕێگرییەکانی ئاسایشی پارتی لە مەخمورییەکان دەکەن کە بووەهۆی لەبارچوونی دوو منداڵ، هاوکات داوا دەکەن ڕێگرییەکان کۆتاییان پێبێت و لایەنە پەیوەندیدارەکان چیتر بێدەنگ نەبن..بەڤیدیۆ

-عەدالەت عەبدوڵا، چاودێری سیاسیی بانگەوازییەکەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە بۆ کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان و بەتایبەت پارتی، یەکێتی و کەجەکە بە بانگەوازییەکی بەرپرسیارانە دادەنێت و بەگرنگیشی دەزانێت، کە لایەنەکان بەدەم ئەو بانگەوازییەوە بچن، دەشڵێت: پێویستە ئەو دابەشبوونە سیاسییەی کورد کە داگیرکەرانی کوردستان چاویان لێیەتی درێژە نەکێشێت..بەڤیدیۆ

_ مامۆستایەکی ئاینیی هۆشیاریی دەدات، کە جاسوس و خیانەتکار لە ڕەحمەتی خودا بێبەشە و هەر کەسێک ڕێگا پیشانی دووژمن بدات، ئەوا دەبێتە شەریکی، هیواش دەخوازێت، ئەو کەسانەی لەگەڵ دووژمنان و داگیرکەرانی کوردستان دەستیان تێکەڵە، بگەڕێنەوە سەر ڕێگای ڕاست..بەڤیدیۆ