ڕۆژەڤی ٨-١٠-٢٠١٨

*لە هەڵەبجە، ئازاد تۆفیق، وەک پارێزگاری نوێی هەڵەبجە دەستبەکار دەبێت، ئاڵوگۆڕی پۆستەکە لەنێوان عەلی عوسمان و ئازاد تۆفیق بەڕێوەدەچێت لە بینای پارێزگا.. کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەک.. بەڤیدیۆ


*لە هۆڵی تەوار لە شاری سلێمانی پیشانگایەک لەلایەن ڕێکخراوی نوێگەر بۆ گەشەپێدانی هونەرییەوە بە دروشمی "ڕێبەرایەتیی ئازاد وێنەی ئازادیی پیشاندەدات" بەرێوەدەچێت، لەو پیشانگایەدا پێنج وێنەکێش بە ٢٢ی وێنەی ئۆجالان بەشداریی دەکەن، كاژمێر ٢:٠٠ی پاش نیوەڕۆ.. بەڤیدیۆ

*لە شارۆچکەی کۆیەی سەر بە پارێزگای هەولێر چالاکییەک بەبۆنەی ساڵیادی گەلەکۆمەی نێودەوڵەتیی سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان بەڕێوەدەچێت.. کاتژمێر ٠٤:٠٠ی عەسر، بە ڤیدیۆ

*وەرزی چڕۆ بڕین لە کۆتایەکانی وەرزی هاوین و سەرەتای مانگی پایز لە زۆربەی ناوچە شاخاویەکانی باشوری کوردستان دەست پێدەکات و کارێکە کە بە هەرەوەزی و کۆمیناڵ ئەنجام دەدرێت.. بە ڤیدیۆ

* ئاواره‌ حسێن، مامۆستای زانكۆ ده‌ڵێت، که‌ زۆر گرنگە لە ساڵیادی گەلەكۆمەی سه‌ر ئۆجالاندا، گەلی كورد بەگشتی بڕژێنە سەرشەقام و ئەم جۆرە هەڵسوكەوتانەی دەوڵه‌تی تورك بە نەفره‌ت بكەن، ده‌شڵێت: "دەبێت دەسەڵاتدارانی باشوری كوردستانیش لەو ڕاستییە تێبگەن، كە ئەمەی بەرامبەر بە ئۆجالان ئەنجامدراوە، دژ بە هەموو گەلی كوردە و بە دروشمی سۆزئامێزی دەوڵەتی تورك فریو نەخۆن''.