ڕۆژەڤی ٨-١٠-٢٠١٩

- وۆرک شۆپێک لەژێرناونیشانی''وانەوتنەوە بەکەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لەپەروەردەی گشتگیردا'' بەڕێوەدەچیت، شوێن هۆڵی سمینار-کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لە کەلار، کاتژمێر١٠:٠٠ی سەرلەبەیانی.


- ئەمڕۆ حزبە کوردییەکانی خورماتوو لە شارۆچکەی کەلار کۆدەبنەوە سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، کاتژمێر، ٠٣:٠٠ی دواینیوەڕۆ.

- هاوڵاتیانی شارۆچكەی سەیدسادق داوا دەکەن حزبەکان بەرژوەندییە گەلی كورد بخەنە پێش بەرژوەندییە حیزبیەكانی خۆیان، بۆ ئەوەی مافەكانی گەلی كورد بەدەست بهێنرێت.

 - ئەردەڵان عەبدوڵا، شارەزا لە کاروباری تورکیا، دەڵێت، کە پێویستە هەموو پارتەکانی باشوری کوردستان بزانن کە تورکیا گەورەترین مەترسییە بۆ هەرێمی کوردستان، هەروەها دەڵێت لە ڕۆژئاوای کوردستان هێزێکی گەورەی بەرگریی کردن هەیە کە پلانەکانی تورکیای تێکشکاندووە، کە داعش یەکێک بوو لەو پلانانە.

- لە شارۆچکەی کەلار، حاجی مەولودی ٧٢ساڵ، لە دوکانەکەیدا زیاتر لە ٤٠ساڵە، جلوبەرگی کوردی و جامانە و تەزبیح و بابەتە کلتورییەکان دەفرۆشێت و دوکانەکەی لەدەرەوەی گەرمیانیش ناوبانگی پەیدا کردووە، ئەو دەڵێت: بەهۆی خۆشەویستیم بۆ کلتوری نەتەوەکەم و ترسی لە ناوچوونی جلوبەرگی کوردی، لە پیشەکەم بەردەوامم.

ک.س