ڕۆژەڤی ٨/١/٢٠١٩

-لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران، لەشارى هەولێر، خوێندکارە یەکەمەکانى زانکۆ و پەیمانگاکانى هەرێم گربوونەوەیەکى ناڕەزایەتى ئەنجامدەدەن و بەیاننامەیەکى ناڕەزایەتى دەخوێننەوە، کاتژمێر ١١:٠٠.


-لەبەردەم نووسینگەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان خوێندکارە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان گرددەبنەوە، کاتژمێر ١١:٠٠، بە ڤیدیۆ 

-کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەڕێوەدەچێت.

-کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت، کاتژمێر ١١:٠٠ی پێش نیوەڕۆ.

-فڕۆکەخانەى سلێمانى، لەناو فڕۆکەخانەدا کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنووسى ئەنجامدەدات بە مەبەستى خستنەڕووى ئامارى ساڵى ٢٠١٨ى فڕۆکەخانەى سلێمانى، کاتژمێر ١١:٠٠.

-تۆڕى دادپەروەریی بۆ بەندییەکان،لە هۆتێل چوارچرا لەشارى هەولێر خەڵات دەبەخشێتە ژمارەیک ڕۆژنامەنووس و دەزگاى ڕاگەیاندن.  کاتژمێر ١:٠٠ى پاش نیوەڕۆ.. بەڤیدیۆ

-لە بارەگاى نوێنەرایەتى هەدەپە، لە باشورى کوردستان، لەشارى هەولێر، ٢٥ مین گروپى نوێنەرایەتى هەدەپە، لە شارى هەولێر دەست بەماگرتن دەکەن، دژى گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەرى پارتى کرێکارانى کوردستان- پەکەکە.

-لە سلێمانی و مەخمور و شەنگال، گروپی نوێ دەست بە مانگرتن لە خورادن دەکەن دژ بە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان.

-پارێزەران، لەبەردەم دادگاى تێهەڵچوونەوەى شارى هەولێر ئەنجانم دەدەن، بە مەبەستى ئیدانەکردنى دەستگیرکردنى هاوڵاتیان بەبێ فەرمانى دادوەر، کاتژمێر ١٠ى سەرلەبەیانى.

-ئەندامێكی سەركردایەتی حزبی شیوعی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەو دەستکەوتانەی گەلی کورد بەدەستیهێناون بە یەكڕیزی دەبنە بەرهەمێكی نەتەوەیی، جەختیش دەکاتەوە ئەو کارە بەدروشم ناکرێت، بەڵکو دەبێت لایەنە سیاسییەکان بە کردار بیسەلمێنن، بە ڤیدۆ.

-تەڤگەری ئازادیی لەسەر بڕیاری داخستنی بارەگاکانی، لەڕێگای دادنووسی هەولێر-ەوە هۆشدارییەکی ئاراستەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت کرد، بۆ ئەوەی بە بڕیارەکەیدا بچێتەوە، ئەگەریش لەماوەی ١٥ ڕۆژدا تاڵەبانی بەدەم هۆشدارییەکەی تەڤگەرەوە نەچێت، ئەوا لە دادگای ئیداریی هەولێر سکاڵای لەسەر تۆمار دەکەن.

-د.شوان عەبدوڵا، مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی، کە سەردانی زانکۆکانی ڕۆژئاوای کوردستانی کردووە، ئەوە دەخاتەڕوو، کە سیستمی پەروەردەی ڕۆژئاوا تاکی بەرهەمهێن پێدەگەیەنێت، بەگرنگییشەوە باس لە گواستنەوەی سیستمی پەروەردەی ڕۆژئاوا بۆ باشوری کوردستان و عێراقیش دەکات، بە ڤیدیۆ.

-لە کابینەی داهاتووی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستەی ژینگە دەخرێتە سەر وەزارەتی شارەوانی، وتەبێژی دەستەکەش ڕایدەگەیەنێت تا ئێستا ئەوان بە فەرمی لەو بارەیەوە ئاگادارنەکراوەنەتەوە، چالاکوانانی ژینگەش دەڵێن: هەنگاوێکی لەو شێوەیە زیان بە کەرتی ژینگە دەگەیەنێت، بەدواداچونێکى ڕۆژنیوز لەوبارەیەوە.