ڕۆژەڤی ٨-٥-٢٠١٩

- لە پێش بنکەی پۆلیسی ئازادیی بەیاننامەی ڕێکخراوی دیداری ئاشتی بۆ مافی مرۆڤ دەخوێندرێتەوە، بە ئامادەبونی سەدان مامۆستای ئاینی و دەرچوانی زانکۆ تایبەتەکانی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم سەبارەت بە بەڵگە نھێنیەکان و جێبەجێ نەکردنی بڕیارەکانی دادگا لە لایەن وەزیری خوێندنی باڵا، ئەمڕۆ کاتژمێر ٩:٣٠ لە هەولێر.. بەڤیدۆ


- کۆبوونەوەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت، ئەمڕۆ کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ.. بەڤیدۆ

- ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت، بە هاوکاریی سەنتەری ڕۆشنبیری کەرکوک، کۆڕی ناساندنی واژۆکردنی چوار کتێب لەسەر ئەنفال بۆ نووسەر لەتیف فاتیح فەرەج سازدەکات، ئەمڕۆ کاتژمێڕ  ٤:٣٠ خولەکی ئێوارە لە کەرکوک.. بە ڤیدیۆ

-لە ڕێکخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا لە شاری سلێمانی گروپێکی نوێ دەست بە مانگرتن دەکەن.. بە ڤیدیۆ

- ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە فراکسیۆنی نەسر، لەبارەی کڕین و فرۆشتن بە پۆستە حکومیەکانی پارێزگای نەینەواوە دەڵێت: کڕین و فرۆشتن بە پۆستەحکومییەکان هەیە و تەنها گەورەکان ئەو کارەدەکەن.. بەڤیدیۆ

- ژمارە و ئاماری جیاواز لەلای پەرلەمانتاران و بەرپرسانی حکومەت هەیە لەبارەی قەرزەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کەخۆی لە نێوان ١٥ بۆ ٢٨ ملیار دۆلاردا دەبینێتەوە، لەوەش ٥ ملیار دۆلاری پارەی بانکەکانی عێراقە.. بەڤیدیۆ

- هەرچەندە قائیمقامیەتی هەولێر دڵنیاییدا، کە مانگی ڕەمەزان نرخ بەرز نابێتەوە، بەڵام وەک کڕیاران و فرۆشیاران باسی دەکەن، نرخەکان بەرزبوونەوەی زۆریان بەخۆیەوە بینیوە و لیژنەکانیش چاودێریی بازاڕ ناکەن.. بە ڤیدیۆ

- لە شارۆچکەی سەیدسادق، خوێندکارێکی خاوەن پێداویستی تایبەت، کە هەردوو چاوی لەدەستداوە، سەرکەوتنەکانی لە خوێندن بووەتە جێگەی سەرنجی هەمووان وئێستا خوێندکاری قۆناغی ٩ی بنەڕەتیە و لەتەواوی وانەکانیدا نمرەکانی ١٠٠٪ن، ئەو خوێندکارە دەڵێت: "ئاواتم ئەوەیە لە دواڕۆژدا ببمە وەرگێڕی زمانی ئینگلیزی و لەو ڕێگەیەوە خزمەت بە وڵاتەکەم بکەم".. بە ڤیدیۆ