ڕۆژەڤی ٨-٦-٢٠١٩

-بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی منداڵانەوە ڕێکخراوی چاند و هونەر، چالاکییەک بۆ منداڵان بەڕێوەدەبات.. کاتژمێر ٠٧:٠٠، بە ڤیدیۆ


- ماوەی ساڵێكە لوتی پەیكەری ژنە تێكۆشەری كورد عادیلەخانم لەناو باخی گشتی هەڵەبجە شكێنراوە و تا ئێستا نۆژەن نەکراوەتەوە، سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجەش دەڵێت :بەهۆی نەبوونی بودجەوە تائێستا پەیکەرەکەیان چاک نەکردوەتەوە و دوای جەژنی ڕەمەزان پەیكەرەكە نۆژەن دەكەنەوە.. بە ڤیدیۆ
- خانەی بەساڵا چووان بووەتە ماڵێک بۆ ئەو بەساڵا چووانەی هیچ لانەو پەنایەکیان نییە، هەندێک لەو بەساڵاچووانەی لەو خانەیە دەمێننەوە، دەڵێن، کە ئەوێ بۆ ئەوان بەهەشتێکی بچوکە، هەریەک لەو بەساڵاچووانە هەڵگری چیرۆکێکی تراژیدین، کاتێک گوێ لە چیرۆکەکانیان دەگریت نازانیت ئەم خانەیە لانەیەکی ئارامە، یان نیشانەیەکی دڵڕەقی کۆمەڵگایە؟. بە ڤیدیۆ

- شارۆچکەی کەلار یەکێکە لە گەرمترین شوێنەکانی هەرێمی کوردستان، ئەمەش وایکردووە هاوڵاتییەک ماوەی پێنج ساڵە لە چوونەدەرەوەیدا چەتری سپی بەکاربهێنێت بۆ خۆپاراستن لە گەرما و هەوڵی بەکلتوورکردنی دەدات و دەڵێت: کۆمەڵگای گەرمیان بەم کارە نامۆیە لە کاتێکدا چەتر مرۆڤ لە چاو ئێشە و سەر ئێشەو نەخۆشییەکانی پێست دەپارێزێت بۆیە داوا دەکەم ببێتە کلتوور.. بە ڤیدیۆ

- مەجید ساڵح، نووسەر و ڕۆژنامەنووس، هۆکاری هێرش و ئاڵۆزییەکانی ناوچە دابڕێندراوەکان و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ناوچە سنوورییەکانی باشوری کوردستان، بۆ پەرتەوازەیی ناوماڵی کورد دەگەڕێنێتەوە و دەڵێت: وتارێکی سیاسییمان نییە، کە تێیدا ئاسایشی نەتەوەیی کورد پارێزراوبێت… بە ڤیدیۆ